شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە هەولێر سەردانی هەدەپەیان کرد هەواڵ

شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە کاک هێما سۆفی بەرپرسی پێوەندیە گشتیەکانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و هاوڕێ ئەسرین موحەممەدزادە ئەندامی درفتەری سیاسی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەسەر بنەمای پێوەندی دۆستانە لە پێناو یەکڕیزی و هاودەنگی ناوماڵی کورد ، ئەوڕۆ ١٤ - ١٠ - ٢٠٢٠ سەردانی بارەگای هەدەپەیان لە هەولێر کرد و لە لایەن هەڤاڵان ناهیدە ئەرمیش و مزگێن ئاری یەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا .

لەم چاوپێکەوتنەدا باس لە ڕەوشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێویستی یەکڕیزی و کاری هاوبەش و هەوڵدان بۆ یەکیەتیەکی نەتەوەیی تەوەری سەرەکی دیدارەکە بوو . هەروەها هاوڕێ هێما سۆفی لە درێژەی باسەکاندا جەختی لە پێکهێنانی هەر چەشنە ڕێککەوتن و کۆدەنگی لە هەموو بەشەکانی کوردستان کردەوە و بە پێویستیەکی حاشاهەڵنەگر زانی و دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نێوان حیزبەکانیشی بە تەنیا چارە بۆ پێکهێنانی ئەم ڕێککەوتن و کۆدەنگیە ناوزەد کرد . دواییش هەڤاڵ ناهید ئەرمیش لە لای خۆیەوە تیشکی خستە سەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و نیگەرانی خۆی لە هەمبەر سەرەڕۆییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و هەروەها دۆخی شەنگال و ئەو مەترسیانەی ڕووبەڕووی ئەو دەڤەرە بوونەتەوە دەربڕی.

لەم چاوپێکەوتنەدا هەردوولا وێڕای دربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بۆ پتەو کردنی پێوەندیەکانیان، بریاریاندا هەرچی زیاتر پەرە بەم پێوەندیانە بدەن لە پێناو گەشە ئاستی هوشیاری نەتەوەیی و پەرەپێدانی بیر و هزری نەتەوەیی لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا .

١٤ - ١٠ - ٢٠٢٠

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ناوەندی پێوەندیە گشتیەکانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین