پیرۆز بێت ٢٥ی گەلاوێژ ٨٠ هەمین ساڵی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران

پیرۆز بێت ٢٥ی گەلاوێژ ۸٠ هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاونیشتیمانیانی بەرێز، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

با لە یادی پیرۆزەی ۲٥ ی گەلاوێژ دا پێش هەموو شتێک سڵاو بنێرین بۆ ڕوحی پاکی هەموو ئەو شەهیدانەی کە گیانیان لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی کورد و کوردستاندا بەخشی و سەریان بۆ داگیركەر دانەنواند.

هاوڕێیان و دۆستانی بەرێز، ئەندامانی رێبەری حیزب!

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ئەو ۸٠ ساڵە دا زۆر جار توشی گرفتی گەورە و پەلاماری قورس و بێ ئامانی داگیرکەرانی کوردستان بۆتەوە، چەندین ڕێبەر و سەرکردە و هەزاران ڕۆڵەی دڵ پڕ لە هیوای رزگاری نیشتیمانی لە دەست داوە بەڵام هێشتا هەر لە مەیدان دا ماوەتەوە و هەردەم درێژەدری خەباتی پیرۆزی شەهیدانیەتی.

بەم بۆنەیەوە، پارتی سەربەخۆیی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆی پێشکەشی ئێوە و خەڵکی خەباتکاری کوردستان دەکات و هیواخوازە تا بەدیهاتنی رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان هەروا پڕ ورە و پڕ هیوا درێژەدەری خەباتی رزگاریخوازی بن.

دۆستانی هێژا،
خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە شێوەگەلی جۆراوجۆر و لە کۆڕ و کۆبوونەوەی جۆراوجۆر و بۆنەی تایبەتدا پێشانیان داوە کە بوێرانە دژی سیستەمی داگیرکاری و ئاسیمیلاسیۆن دەجەنگن و تا داگیرکەر لەخاک و نیشتیمان دەر نەکەن ئۆقرە ناگرن.
وەرن با لەم ڕۆژە گرینگە دا بەڵێن بدەین کە خەباتمان تێکەڵی خەباتی ناوخۆ بکەین و بۆ وەدی هێنانی بەرەیەکی نیشتیمانی هەموو هەوڵەکان بخەینە گەڕ و ئیزن نەدەین چیتر داگیرکەران لە نارێکی ناو ماڵی کورد کەڵک وەرگرن و درێژە بە کوشتن و بێ هیواکردنی لاوانی وڵاتمان بدەن.

خەبات بۆ رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان خەباتێکی بە هەق و پیرۆزە و لە هەمان کاتدا تەنیا ڕێگای گونجاوە بۆ سازدانی خەڵکی کوردستان بۆ خاوەنداریەتی  لە خەبات و خاکی پیرۆزی کوردستان.

پیرۆز بێت ۲٥ ی گەلاوێژ و بەردەوام بێت خەبات تا رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٠٢٥/٠۸/۱۲

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین