زۆرێک لە هونەرمەندان بەهۆی کێشەی جۆراوجۆر

به‌هۆى تویتێكى كوڕه‌كه‌ى ئه‌حلامى هونه‌رمه‌ند، گرژییه‌كانى نێوان ئه‌حلام و هونه‌رمه‌ندى سوورى ئه‌ساڵه‌ نه‌سرى نامێنێ.

زۆرێک لە هونەرمەندان بەهۆی کێشەی جۆراوجۆر پەیوەندییان لەگەڵ هونەرمەندی ئیماڕاتی ئەحلام پچڕاندووە، چونكه‌ بەردەوام کێشە بۆ هونەرمەندان دروست دەکات و رەخنەیان لێ دەگرێت، ئەم کارەی زۆرێک لە هونەرمەندانی بێزار کردووه‌، یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یش ئه‌ساڵه‌ نه‌سرى بوو.

فاهد مبارک الهاجری یەکێکە لە کوڕەکانی ئەحلام لە تویتێكدا بۆ هونەرمەندی سووری ئەصالە نصری نووسیوە، “من یەکێکم لە گوێگرانت و سەرسامم بە دەنگت، بەڵام هەر بۆ زانیاریت دایکم زیاتر لە من گوێ لە تۆ دەگرێت”

فاهد به‌ تویتەی هونەرمەندی سووری ئەساڵەی سەرسام کردووه‌، بۆیه‌ وەڵامی فاهدی دایەوە و گوتى، “وشەکانت منیان سەرسامکرد و دڵخۆشت كردم، ئەوە گوزارشته‌ لەباشی خۆت و پەروەردەكه‌ت، هیوادارم بتوانم لە نزیکەوە بتبینم و گۆرانیت بۆ بڵێم”

دواى ئه‌و تویتانه‌ هه‌وادارانى ئه‌ساڵه‌ داواى لێده‌كه‌ن، لێبورده‌یى نوێنێ و واز له‌ كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌حلام بهێنێ.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین