Deprecated: Creation of dynamic property RedBeanPHP\QueryWriter\MySQL::$sqltype_typeno is deprecated in /www/webvol41/f4/2r09zq7lufreapy/pskurdistan.com/public_html/cms/rb/rb.php on line 7248

Deprecated: Creation of dynamic property RedBeanPHP\QueryWriter\MySQL::$encoding is deprecated in /www/webvol41/f4/2r09zq7lufreapy/pskurdistan.com/public_html/cms/rb/rb.php on line 7255

Deprecated: Creation of dynamic property RedBeanPHP\Repository\Fluid::$oodb is deprecated in /www/webvol41/f4/2r09zq7lufreapy/pskurdistan.com/public_html/cms/rb/rb.php on line 8334

Deprecated: Creation of dynamic property RedBeanPHP\AssociationManager::$toolbox is deprecated in /www/webvol41/f4/2r09zq7lufreapy/pskurdistan.com/public_html/cms/rb/rb.php on line 10732
پارتی سەربەخۆیی کوردستان | Independence Party Of Kurdistan| سمکۆی شکاک
سمکۆی شکاک جوڵانەوەکانی کوردی

١٩٣٠ - ١٨٨٧

سمکۆ ناوی ئیسماعیلە و‌ کوڕی‌ محەمەد پاشای‌ کوڕی‌ عەلی‌ خانی‌ کوڕی‌ ئیسماعیل ئاغای‌ شکاکە و بنەماڵەکەیان لە مێژەوە گەورە و دەسەڵاتداری‌ خێڵی‌ شکاک بوون. سمکۆ ساڵی ١٨٨٧ لەدایک بووە و پاش مردنی‌ باوکی‌ و جەعفەر ئاغای‌ برای‌، سەرکردایەتی‌ شکاکی‌ گرتۆتە دەست و لەدوای‌ شەڕی جیھانی یەکەمەوە دەستی بە گرتنی ناوچەکانی قەراغی گۆلی ورمێ کردوە. ھەرچەندە لە ساڵانی‌ شەڕی یەکەمی‌ جیھانیدا سمکۆ لە ھیچ چالاکییەکی‌ سیاسی بەشداری‌ نەکردبوو، بەڵام ھێزەکانی‌ ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ شاری تفلیس و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی‌ لە خۆی دابنیشێ‌ و ھیچ ھەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.

ھەندێک لە ناسیۆنالیستە کوردەکان سمکۆ بە قارەمانێکی نەتەوەی کورد دەزانن و ڕووخانی حکوومەتی ئەو دەگەڕێننەوە سەر دژایەتی دەستەڵاتی ئەو کاتی ئێران دژ بە کوردەکان.

کە شەڕی یەکەم کۆتایی‌ ھات سمکۆ وەک سەرکردەیەکی‌ سیاسی‌ ناوی‌ دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی‌ ئیدارەیەکی‌ کوردیدا ساڵی‌ ١٩١٩ شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی‌ گرنگی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی ١٩٢١ لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی‌ گەورەی‌ ھێزەکانی حکومەتی‌ ئێراندا سمکۆ ناچار بوو پاشەکشێ‌ بکات و پەنا بەرێت بە تورکیا. ساڵی‌ ١٩٢٤ بە بڕیارێکی‌ لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی‌ ١٩٢٦ جارێکی تر شۆڕشی‌ بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکاو ماوەیەک لە تورکیادا بە دەستبەسەری‌ مایەوە. پاش ئازاد کردنی‌ گەڕایەوە ئێران و ساڵی‌ ١٩٣٠ بە پیلانێکی‌ کاربەدەستانی‌ ئێران لە شاری شنۆ کوژرا، بەمەش شۆڕشەکەی‌ شکاک کۆتایی‌ ھات کە یانزە ساڵ درێژەی‌ کێشابوو.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین