پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە پەیام و بڵاوکراوەکان

هاونیشتمانیانی هێژا ، کوردستانیانی بەڕێز

١٠ی خاکەلێوەی هەموو ساڵێک ، بیرەوەری ناخۆش و تاڵی لە سێدارەدانی ڕێبەری کاریزما و خۆشەویست و خۆنەویستی گەلەکەمان ،جەنابی پێشەوا قازی موحەمەدی نەمر و هەڤاڵانی بەدەستی ڕژیمی داگیرکەری پاشایەتی وڵاتی جەعلی ئێرانە .

١٠ی خاکەلێوە بۆ نەتەوەی کورد وەک هێمای سەربەستی و مەرگی سێدارە لە قامووس ومێژووی خەبات و بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلەکەماندا نەخشاوە . ئەو ڕۆژەی جەنابی پێشەوا گیانی خۆی فیدای گەل و نیشتمان کرد و بووە ئەفسانەی ڕێبەرێکی گیان بەخت کردوو لە پێناو پاراستنی شوناس وکەڕامەتی نەتەوەیەکی داگیر و دابەش کراودا .

ئەو گیانبازی وخۆنەویستیە لەلایەک ولەلایەکی تریش کەسایەتی شۆڕشگێڕانەی جەنابی پێشەوا و دامەزرانی یەکەم کۆماری سەربەخۆ لەمێژووی هاوچەرخی گەلەکەمان لەسەر دەستی پێشەوا و هاوڕێیانی و لەهەمووی گرینگتر زەق کردنەوەی بزاڤی نەتەوەیی وڕزگاری لەهەموو کوردستانی گەورە وای کردووە کە پێشەوا ببێتە خۆشەویستی هەموو کوردستانیان لەهەر چوار پارچەی کوردستان و ئیلهام بەخشی خەباتی نەتەوایەتیمان بێت لە پێناو سەربەخۆیی و ڕزگاری یەکجاری کوردستاندا .

١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان وەک ئەمەگ و پێزانین بۆ خوێن وخەباتی هەموو ڕێبەران وشەهیدانی ڕێگای رزگاری کورد وکوردستان لە ڕۆژمێری مێژووی نەتەوەکەماندا ناودێرکراوە .

بۆیە لەم ڕۆژەدا لە گەڵ پێشەوای هەمیشە زیندوومان بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە تاکوو دوا دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێبازی پڕ سەروەری پێشەوا و تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری وسەربەخۆیی کوردستان بین و گەلی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هزر و ڕێبازی پێشەوا تا گەیشتن بە ڕزگاری یەکجاری و دامەزاندنی دەوڵەتی نەتەوەی کوردی گڕ و تینی خەباتی بێ وچان و شێلگیرانەمان بێت.

هەروەها داوا لە هەموو ڕێکخراو و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکەین با بە هەموومان یادی ئەم ڕۆژە بکەینە هەوێنی لێک نزیک بوونەوە و تەبایی و یەکیەتی وهاوخەباتی لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە پێرۆزەکانمان .

سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی 10خاکەلێوە ،حەزرەتی پێشەوا و هەڤاڵانی.

سەرفرازی و سەروەری بۆ شەهیدانی کوردستان .

سەرکەتوو بێ خەباتی گشت ڕەهەندی نەتەوەییمان .

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین