ئەمریکا و ئێران لە بەرداشی سیاسەتدا, نووسینی هێما سۆفی پەیام و بڵاوکراوەکان

نووسینی هێما سۆفی

لەزانستی سیاسی دا ، ئەوە بەرژەوەندییە سیاسەتی گونجاو دیاریی دەکات و هەر بەم پێیەش هیچ دۆستایەتی ودوژمنایەتێک تاسەر نییە و بەرژەوەندی لە بارودۆخی تایبەت وقۆناغی زەمانی نادیار دا ئەو راستییە لەسیاسەت دا زەق دەکاتەوە... 

ئامریکا زڵهێزێکی جیهانی چوار دەیە زیاترە لەگەڵ ڕژیمی ئێران دەست وپەنجە نەرم دەکات و بەرواڵەت کینە و دوژمنایەتی لەنێوان هەردوو دەوڵەتی ئێران و ئامریکا بە درێژایی تەمەنی ڕژیمی ئێران لەئارا دایە هەر لەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران و دەست بەسەر داگرتنی باڵوێزخانەی ئامریکا لەتاران لەلایەن موجاهیدانی حیزب اللەی ڕژیمی ئێرانەوە وەک سەرەتایەک بۆ دەتسپێکی وەرزێکی نوێی سیاسەتی هەڵخەلەتێنەری هەر دوو ڕژیمی ئێران وئامریکا هاتە ئاراوە.. 

پاش تەواو بوونی شەری هەشت ساڵەی ئێران و عێراق وردە وردە رژیمی ئێران پشووی هاتەوە سەرخۆ و بەکردەوە دەستی ئاواڵەتر بوو لە هەناردەکردنی شۆرشی ئیسلامی ئێران بۆ وڵاتانی تر بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەگشتی و ئەو وڵاتانەی شیعە بوونیان هەیە بەتایبەتی، بەڵام هێشتا کۆسپ هەن بۆهەناردە کردنی ئەو بەناو شۆڕشە ئەویش ڕژیمی سەدام حسێن بوو کە بەربەستی سەرەکی بوو لەدروست کردنی هیلالی شیعەی خومەینی کەدەیگوت لە قومەوە بۆکەربەلا ولەوێشەوە بۆ بیت المقدس و ڕزگاری ...... 

پاش شەری کەنداو ولاواز بوونی رژیمی ئێراق بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا وهاوپەیمانانی و رووخانی ئەو ڕژیمە لەساڵی 2003 ،ڕژیمی ئێران بە ئاواتی دەیان ساڵە ونەخشە ڕێگای خۆی گەییشت هەرچەند ئامریکا وپشتی پردە سیاسەتی بریتانیابوو کە بوونە هۆکاری لەناو چوونی ڕژیمی بەعس و بەدرێژایی مێژوو زیاتر لەپێنج سەد ساڵە بریتانیا دژایەتی عەربی سونە بەگشتی و گەلی کوردستان دەکات بەتایبەتی ،هەر لە سەرکوتی شۆڕشەکانی کورد ،سمکۆی شکاک ، شێخ محمود ، شێخ سەعیدی پیران و پەیماننامەی سایکس پیکۆ ولۆزان ودابەش ولەت لەت کردنی کوردستان ....بریتانیا بە دروست کردنی سەنتەری شیعیزم لە ئێرانی بەنەتەوە غەیری عەرەب لەکەنداو هەموو کات وەک کارتی گوشار و تەواو کەری بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەداکۆکی! کردن لە شیعە ی ئێرانی پلانەکانی خۆیان موهەندیسی دەکرد ودەیکەن تا ئێستاش... 

ئەو کورتە باسە وەک ئاماژێک وپێناسەی جۆری سیاسەت و پاڵ پشتی لە سیستمی ئێرانی - شیعیزم بوو ، دێمەوە سەر بابەتەکە دوای ئەو رووداوانە ڕژیمی ئێران کە بە کردەوە هیچ بەربەستێکی بۆ پێکانی ئامانجەکانی خۆی نەدەدی دەستی کرد بە جێ بەجێ کردن هەموو ئەو خەون وخەیاڵانەی وەک دروشمێک مابوونەوە بەڵام ئێستا لەسایەی ئامریکا کە ڕژیمی سەدامی روخاند ڕەپۆشەیەکی یەکجار لەبار و بۆشاییەکی قوڵ دەرفەتی بۆ ئێران رەخساندوو ئەویش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا خۆی بە پێی پلان و بڕیارەکانی پێشووتری لەسەر بابەتی دروست کردنی هیلالی شیعە و هەناردە کردنی شۆرشی ئیسلامی ئێران (هەرچەند لەناوەرۆک دا تەنیا کردەوەی ترۆریستی و پەروەردەی ترۆریستان ئەرک و ئامانجی ئێران بوو ).... 

ئەگەر ئاماژەی یەکەم بەهەند وەربگرین ئامریکا وزلهێزانی تر نابێ بەهیچ شێوەیەک رێگە بدەن کە رژیمی ئێران خۆی بەچەکی ئەتۆمی تەیار بکات، لەو حاڵەتەدا ئەو ڕژیمی ئێران دەبێتە هەرەشە بۆسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی ونێو نەتەوەیی و دەیان ئەگەری تر کە لانی کەم رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرەو هەڵدێر دەبات 

ئاماژەی دووهەم ، ئەگەر بنەما سات وسەودا وبەرژەوەندییە باڵاکانی ئامریکا بێت بەتایبەتی لەناوچەکەدا ئەوە دەبێ له چەند رەهەندەوە خوێندەنەوەی بۆبکەین: 
1_ ڕێکەوتننامەی 25ساڵەی رژیمی ئێران لەگەڵ دەوڵەتی کمۆنیستی چین و ڕێگا چارەی سیاسی ودیپلۆماسی ئامریکا 
2_ کێشەی سووریە و نادیار بوونی چارەنووسی ئەو وڵاتە بەتایبەتی دوای کۆتایی هاتنی شەری داعەش 
3_ سات و سەودای ئامریکا لەگەڵ رووسەکان و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش وبەرژەوەندی هاوبەش 
4_ ئەگەری کێشەی ئوکراین ورووسیە وسپاردنی بە وڵاتانی ئوروپایی 
5_ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و پاراستنی 
6_ ئاکامی هاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کەنداو و بەرژەوەندی هاوبەشیان بەتایبەتی لەسەر مەسەلەی ڕژیمی ئێران لە هەمووروویەکەوە 
7_ چۆنیەتی سیاسەت وهەڵوێستی ئورپاییەکان لەمەر مەسەلەی ئەتۆمی ئێران و ئاستی هاوئاهەنگی و متمانە لەنێوان ئوروپا ،ئامریکا و ئێران و گەرەنتی هەرچەشنە رێککەتنێکی دڵخوازی خۆیان 
8_ مل کەچ کردنی ڕژیمی ئێران بۆ خواستەکانی ئامریکا 
9_ بارودۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناورەراست و ئەو وڵاتانەی دۆست وهاوپەیمانی ئامریکان و هێزی ئامریکایی لەو وڵاتانەی لێ سەقامگیر کراون و پاراستنیان لە ئەگەری هەر پێکدادانێکی نیزامی 
10_ سەرەرۆییەکانی ڕژیمی ئێران و پیلانە نادیارەکان لەگەڵ دەست وپەیوەندی و میلیشیا چەکدارە شیعە وتەنانەت سونەکانی سەر بەو ڕژیمە

بە رەچاوکردنی ئەو دەخاڵەی ئاماژەم پێ کرد ئامریکا لە هەر حاڵەتێکدا دەبێ زۆر هەستیارتر لە رابردوو سیاسەت و دان وستان بکات.

سەرەڕای ئەوەش ئامریکا بەرپرسیارە لە پاراستنی وڵاتانی کەندا و ناوچەکە لەئەگەری دروست بوونی هەر چەشنە ئاڵۆزییەک. بۆ نموونە ئەوهێرشانە لە لایەن ترۆریستانەوە راستەوخۆ بە ئەمری ئێران دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان باشترین نموونەیە بۆ پاراستنی دۆستان وهاوپەیمانانی خۆی هەرچەند کورد لە باشووری کوردستان نابێتە لایەنی شەری ئێران و ئامریکا مەگەر لە زۆر بابەت و پرسی ئاسایش و ئەمنیەتی کیانی خۆ گەرەنتی بکرێت کە بەدووری دەزانم باشووری کوردستان ببێتە لایەنێکی ئەو ململانەیە کە واتە ئامریکا گەر خوازیاری سەقامگیری و ئاشتی و تەباییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەبێ رژمی ئێران زۆر بە خێرایی کۆنترۆڵ بکات بەوواتایەی نەهێڵە دەست لە کار وباری وڵاتانی ناوچەکە وەربدات، نابێ رێگە بدات ڕژیم ئێران پەیوەندییەکانی ئاوا ئاسان ویارمەتی لوژیستکی و نیزامی بگەیێنێتە دست حیزب ومیلیشا چەکدارکانی سەر بەڕژیم و پچکراندنی ئەو هێڵانە و لەهەمووی گرینگتریش مل کەج کردنی ئێران لەسەر خواستی ئامریکا سەبارەت بەبەرنامەی ئەتۆمی و لێکۆڵینەوە ورد بینی لە چالاکییە ئەتۆمی و موشەکییەکانی ڕژیم بۆئەوەش پێویستە ئامریکا لەگەڵ وڵاتانی زڵ هێزی ئوروپا هاوئاهەنگی وهاریکاری پتەویان هەبێت ولە ئەگەری هەرچەشنە قەرار وبریارێکی نوێ بۆ دەستەمۆ کردنی ڕژیمی ئێران وەک وڵاتێکی ئاساییی وتەنانەت شەرڕی نیزامی بەواتای پێکاندی ناوەندە ئەتۆمییەکانی رژیم و سیستمی مووشەکی ڕژیم و یان ئەگەری شەرێکی تەواو عەیار کە تەواوی وعادلاتی سیاسی ناوچەکە دەتوانێ بخاتە ژێر کاریگەری خۆی بەو پێیە ، ئامریکا لە سیاسەتی دەرەکی خۆی لە بارودۆخ و تاقی کارییەکی مێژوویی دایە هەرچەشنە بڕیارێک، کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر ئاسایش وئەمنیەتی وڵاتانی ناوچەکە بەگشتی و کەنداو بەتایبەتی هاوکات ڕاگرتن و بەر بەست دروست کردن کە زەرەورەتێکی واقع گەرانایە لەهەمبەر کرداری رژیمی ئێران ،رساڵەت وئەرکی ئامریکا لە جاران زیاتر قورس دەکات و دەبێ بەوردی و گشت رەهەندەکانی،هەرچەشنە بڕیارێکی سیاسی لەم دۆخە سیاسی وئەستمەدا ڕەچاوبکات وپاراستنی بەرژەوەنییەکانی هاوپەیمانانی ناوچەیی ئامریکا لەسەرووی هەموو بابەتەکان دەبێ ڕەچاو وگارانتی بکرێت ، پاشان لەئەگەری هەرچەشنە رێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ ڕژیمی ئێران ، ئەو ڕژێمە لەجاران زیاتر بوێردەبێت و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەرەو هەڵدێر و ئانارشیزمی سیاسی دەبات بەواتەی ئاژاوە و کێشە نانەوە لەناوچەکە.... 

بەم پیێیە Determinismی بریار و سیاسەتی روون لەلایەن ئامریکا وهاوپەیمانانی پێویستە پراکتیزەبکرێت وڕژیمی ئێران یان بکرێتە وڵاتێکی ئاسایی وەک هەموو وڵاتانی جیهان و لەبەرچاونەگرتنی بەرژەوەندییەکانی خۆی ،یان سیاسەتی یەکلاکەرەوە بێتە ئاراوە بەواتای لەناوبردن یان لاوازکردنی رژیمی تاران ،لەهەر حاڵدا دەبێ کردەوەکانی ڕژیمی ئێران رابگیرێت ،هەرچەند خاڵێکی تریش هەیە کە دەتوانێ رۆڵی سەرەکی ویەکلاکەرەوە ببینێت ڕەنگە لە رووی زەمانییەوە نادیار بێت بەڵام شۆڕشی جەماوەری لەناوخۆدا دەتوانێ ڕژیمی ئێران بگۆرێ و بەهێز بوونی ئەو فاکتەرە گرینگە پەیوەستە بە ئاست وچۆنیەتی هاوفکری و یارمەتی ئامریکاوهاوپەیمانانی لە گەلانی بندەستەی ئێران.....

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین