پیرۆز بێت ساڵرۆژی لە دایک بوونی پێشەوا قازی محەمەد پەیام و بڵاوکراوەکان

لە دایک بوونی ڕێبەرێک 

ئەمرۆ ساڵرۆژی لەدایک بوونی پێشەوای کوردان جەنابی قازی موحەمەدی هەمیشە زیندووە .ئەو ڕێبەرەی گیانی پاکی فیدای ئامانجەکانی گەل ونیشتمانەکەی کرد و کۆماری سەربەخۆی کوردستانی بە دیاری ومیرات بۆ جێ هێشتین. زێدەڕەوی نییە ئەگەر بڵێین پێشەوا ئەستێرەیەک بوو کە ئاسمانی کوردستانی رووناک کرد و لە ژێر رووناکی ئەو ئەستێرەیەدا سەربەخۆیی خوازان و میراتگرانی ڕاستەقینەی پێشەوا و ڕێبازە پیرۆزەکەی نەوە دوای نەوە خەبات وتێکۆشان دەکەن بۆ گەیشتن بە ئاواتی پێشەوا و سەروەری و سەربەخۆیی کوردستان . 

پێشەوا ،قوتابخانەیەکە هەتاکوو کورد مابێت و مێژوو ، ڕۆژانە وانەی بەرخودان و ئامانجی نەتەوەیی مان پێ دەڵێتەوە. 
وەک هەموو بۆنەکانی تر ئەندامانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پێشەوای مەزنی کوردان بەڵێن نوێ دەکەنەوە کە تا دوا دڵۆپی خوێن درێژەدەری رێبازی پڕ لەسەروەری پێشەوا وکۆماری کوردستان بین . 
بەرز وبەڕێز بێت ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پێشەوا قازی موحەمەد ڕێبەرێ خۆنەویست و خۆشەویست و گیان بازی گەلەکەمان لە هەموو سەربەخۆیی خوازان وتێکۆشەرانی ، هەموو کوردستانی گەورە. 

پارتی سەربەخۆیی کوردستان 
29.04.2021
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین