سایکس پیکۆ و باندۆری لە سەر چارەنووسی گەلی کورد
رێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ یان ڕێکەوتننامەی ناوەندی ئاسیا لە 10ی مانگی مای 1915 بە فەرمی وەک ڕێککەوتنامەییەکی نهێنی لە نێوان بەریتانیای گەورە و فەڕەنسا، هەروەها بەڕازیبوونی ئیمپڕاتۆری ڕووسیا پێکهات.
ئامانجی ئەم ڕێککەوتننامەیە دابەشکردنی وڵاتانی ژێر دەستەڵاتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی له نیوان هاوپەیمانان، بریتانیا و فرانسە و رووسیا بوو.
هەر لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی یەكەمی جیهانیەوە دەوڵەتە زلهێزەكان لەپێناو ئەوەی كەزۆرترین داگیرکاری وزۆرترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتوری عوسمانی بۆخۆیان داگیربكەن كەوتبوونە گفتوگۆ. لەئاکامی ئەم ڕاوێژ و گوتوبێژانە پەیماننامەیەكی چاوچنۆكانەی ئیمپریالیانەی لەنێوان دەوڵەتە ئیمپریالیستەكاندا ساز درا. لەم سات وسودایەدا بەریتانیا کە نەیدەویست سنوری بەسنوری ڕووسیاوە پەیوەست بێ ئاڵوگۆڕ لە پەیماننامەی سایکس پیکۆ و پشکی لایەنەکاندا پێکهات. ئەوەبوو لە ١٦ی مایسی 1916 (مارك سایكس)ی نوێنەری بەریتانیا و (جۆرج پیكۆت)ی نوێنەری فەرەنسا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی نوێ. پێویستە بگوترێ پێش ئەوەی ڕووسیا بێتە ناوپەیماننامەكەوە لەچەند ناوچەیەكدا ڕێككەوتبوون.،لێ بە لە بەر چاوگرتنی ئەوەی ئیمپراتۆری ڕووسیا لە ناوچەکەدا خاوەنی مێژوویەكی كۆنتر و دەستەڵاتێکی دیار بوو نەیان دەتوانی ڕووسیا بێ بەش بهێڵنەوە. بۆیە پێویست بوو هەردووك لا سەردانی پترۆگراد بکەن ،پاش پێکهاتنێکی سێ لایانە گەیشتنە ڕێككەوتانمەیەك كەدواتر بە پەیمانامەی سایكس- پیكۆت و سازانۆف ناوی دەرکرد. ئەم ڕێكەوتنامەیە ئەم ناوچانەی دەوڵەتی عوسمانی دەگرتەوە كەلە (12بەند) پێك هاتبوو. لەم باسەدا مەبەستی ئێمە زیاتر باس لە خاکی كوردستان دەكەین كە بەپێی ئەم پەیمانامەیە دابەش كرابوو:
ناوچەكانی باكوری كوردستان لەگەڵ ئەستانبوڵ و دەربەندەكانی ڕۆَژهەڵات درا بەڕووسیا.
ناوچەكانی باشوری كوردستان وهەندێك ناوچەی باكوری درا بەفەڕەنسا.
بەشی سێ یەم ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو كەوەك خۆی مابوەوە واتە هەر لەژێر دەستی ئێران دامابوەوە.
ئەم ڕێككەوتانامەیە كەسەرەتا نهێنی وشاراوە بوو دواتر ئاشكرا کرا. هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆكتۆبەری 1917 و شەڕی ناوخۆی ڕووسیا بوو بەهۆی كشانەوەی هێزەکانیان لە گشت ناوچەکەدا. لە ئەنجامی ڕادەستکردنی ناوچەکان، کوردستان بە چوار پارچە دابەشکراو لە ئاکامی کشانەوەی هێزەکانیان لەو ناوچەیە چەند دەوڵەتێکی نوێ وەک سوریە و عێراق و لبنان و فەلەستین دروستبوون .
دوای ئەو گشتە زۆڵم و ستەمەی کە لەلایەن داگیرکەرانی کوردستان و زلهێزانی جیهانی دەرحەق بە گەلەکەمان کراوە ، بە خوێندنەوەی وردی رووداوە مێژووییەکان و تیشک خستنە سەر ڕەوتی خەبات و بەرژەوەندی نەتەوەییمان پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەم ڕۆژەدا داوا لە هەموو هێز ولایەنەکانی کوردستانی گەورە دەکات کە بانگەوازی بەرژەوەندی نەتەوەیی و گوتار و هزری نەتەوەیی بکرێتە هەوێنی خەبات وتێکۆشانمان. لەهەمووی گرینگتر یەکریزی نەتەوەییمان زامنی سەرکەوتنمانە. هاوکات پێویستە بە ستراتژی و پلانی نەتەوەیی هەوڵ بدەین لەلایەک ئانالیز و خەسار ناسی لەسەر ئاسەوار شومی پەیماننامەی سایکس پیکۆ بکەین و مێژوو و ناوەرۆکی بەهەند بگرین. هەر وەها هەوڵ بدەین لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی و ڕزگاری گەلەکەمان خۆمان لەگەڵ سیاسەت و بەرژەوەندی زل هێزانی جیهانی رێکبخەین و بە یەکگرتوویی و یەکریزی خۆمان ودپلۆماسییەکی کارامە و لێهاتوویانە، چیتر دەرفەت نەدەین کە مێژووی داگیر کاری دووپات بێتەوە. با ئێمەش وەک هەمووگەلانی جیهان سەربەست وسەربەخۆ لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا بژین.
سەرکەوێ خەباتی گشت ڕەهەندی نەتەوەییمان
پارتی سەبەخۆیی کوردستان
بەشی راگەیاندن
10/5/2021
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment