پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ٤ کەس لە ژینگەپارێزانی کوردستان پەیام و بڵاوکراوەکان

بەداخەوە ئەمڕۆ 04.06.2021 چوار کەس لە ژینگەپارێزان و شاخەوانانی ئەندامی ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان کە یەکێک لە ناوەندە ژینگەپارێزە چالاکەکانی کوردستانە کە بۆ چالاکیەکی هاوبەش لەگەڵ ژینگەپارێزانی پاژینی شاری بانە دەچوون، لە سەرشیوی سەقز لە نزیک ئاوایی سووتە لە ڕووداوێکی هاتووچوودا گیانیان لەدەست دا و چوونە ناو کاروانی شەهیدانی ژینگەپارێزی کوردستانەوە .

لەڕاستیدا وەباڵی ئەم ڕووداوە و سەدان ڕووداوی تر کە دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی ڕۆژانەی ڕۆڵەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانە . 

کۆماری ئیسلامی بە تەرخانکردنی بوودجە زەبەلاحەکانی بۆ پرۆژە ناوەکیەکانی و دابینکردنی کەرەستەی نیزامی بۆ هێزە سەرکوتکەرەکانی و هەرەها هەناردەکردنی تیرۆر بۆ دونیای دەرەوە کە هەموو ئەمانەش لە ڕێگای کاربەدەستانی خۆیان و دەست و پێوەندەکانیانەوەیە و قازانجەکانی دەچێتەوە گیرفانی خۆیان، ئاستی ژیانی لە ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی هێناوەتە نزمترین ئاست. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگاوبانەکان لە کوردستان هەر ئەوانەی پەنجا ساڵ پێش ئێستان. کەرەستەی هاتووچوو و کوالیتی ڕێگاوبان لە گەڵ هیچ ستانداردیکی جیهانیدا یەکناگرێتەوە. ئاستی گیان لەدستدادن لە ڕووداوەکانی هاتووچوو لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە. ئەمەش وای کردوە ڕێگاوبان وەک چەکێکی کوشندە لە ئێران بە گشتی چاوی لێبکرێت .  

ئێمە وەک پارتی سەربەخۆیی کوردستان ژینگە و ژینگەپارێزان بە سەرمایەیەکی نەتەوەیی دەزانێن و لەدەستدانی ئەم چوار ڕۆڵەی ژینگەپارێزی کوردستان بە خەسارەتێک لە بزوتنەوەی ژینگەپارێزان و شاخەوانانی کوردستان دەزانێن و هاوخەمی بنەماڵە وکەسوکار و هاوڕێیان و هاوخەباتە ژینگەپارێزەکانیانین. هیوای سەبووریان بۆ دەخوازین و سەرەخۆشیان لێ دەکەین .

بەردوام بێت خەبات و بزووتنەوەی ژینگەپارێزی لە کوردستان 

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٠٢١/٠٦/٠٤

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین