کێ لە پشت هێرشە موشەکێەکانی سەر هەولێرە؟
لە مێژووی نویی نەتەوەی کورد پێکهاتنی چوارچێوەیەکی جوغرافیایی بەناوی هەرێمی باشووری کوردستان دەستکەوتێکی گەورە و بەنرخە.
پاراستنی ئەم دەستکەوتە نەتەوەییە بە هەر فکر و ئایدۆلۆژیایەکەوە ئەرکی هەموو ئەوکەسانەیە کە دڵیان بۆ ڕزگاری کوردستان لێدەدا.
داگیرکەرانی کوردستان بۆ سڕینەوە و سووک کردن و چوک کردنەوەی هەر سەرکەوتن و دەستکەتێکی گەلی کورد بە پلان و بەرنامەن. هەرێم وحکومەتی هەرێم بە مەترسێکی گەورە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان ئەژمار دەکەن. هەر لەم ڕوانگەوە بۆشێواندن و لەبار بردنی، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەردەوام لە داڕشتنی تەوتیئە دان. بۆ تێگدان و هەڵوەشاندنەوەی ئەم سازیە نەتەوەییە و گەیشتن بەم ئامانجە، لە رێگای جیاواز و جۆراوجۆرەوە خۆیان خزاندۆتە ناو ماڵی کورد.
لێرەدا دەکرێ ئاماژە بەچەند خاڵی دیار و بەرچاو بکرێ کە مشتێکە لە کۆیەک. ئەمانە بەشێکن لە پلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان.
یەکەم :هەڵایساندن وخۆشکردنی ئاوڕی شەڕی ناوخۆیی و بە کوشتدانی کورد بە دەستی کورد.
دووهەم :کڕین و بەکرێ گرتنی هێز ولایەنی سیاسی بەڕواڵەت خۆماڵی.
سێیەم : بەلاڕێدابردنی بیرو هزری نەتەوەیی.
چوارەم : گۆڕینی دێمگرافیای کوردستان.
پێنجەم : گوشاری سیاسی و ئابووری بۆ سەر هەرێمی کوردستان .
شەشەم: سوک کردنی کولتووری کوردی و سەپاندنی کولتوری نەتەوەی سەردەست.
حەوتەم : شێواندن و قەدەغە کردنی زمانی ڕەسەنی کوردی و پەڕاوێز خستنی.
هەشتەم : ئەسپاردنی شەڕی مەیدانی و بەکردەوە بە هێز ولایەنی خۆماڵی و سازکراوی نامۆی ناخۆماڵی.
نۆهەم: هێرشکردن بۆ سەر دامودەزگا و خەڵکی سڤیلی هەرێم بەبەهانەی هەبوونی بارەگا و دامەزراوە ئەمریکێەکان.
دەهەم: سەپاندنی کەش و هەوا خۆ بەکەم زانین و بێ باوەڕی. دەیان و سەدا رێگای شاراوە و نادیاری دیکە کە هەرکام بەتەنیا پێویستی بە شیکردنەوەی تایبەت بە خۆیەتی. بێگومان دەست وهزری کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە پشتی هەموو ئەم رووداونە بە ڕوونی هەست پێدەکرێ ودیارە سەر چاوەی هەموو ئەم ئاژاوانە لەبن سەری حکومەتی ئاخوندی ئێرا ن دایە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەناردەکردن و پەرە پێدانی بیری کۆنەپەرستی و شیعەگەری بە تێچووی میلیاردها دۆڵار لە وڵاتانی دەروبەری خۆی وەک عێراق و سووریا و لوبنان و یەمەن و فەلەستین دەیان جۆر هێزی توندئاژۆ و مێلیشیای شیعەی ساز داوە کە ڕاستەخۆ بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی خۆیان بەکاریان دەهێنن و شەڕیان پێدەکەن.
هەر ئێستا لە عیراق 42 گروپی تیرۆریستی میلیشیای حەشدی شەعبی پێکهێناوە کە زۆربەی هەرە زۆریان سەر بە ئیرانن و شەڕی بەوەکالەت بۆ ئێران دەکەن.
شاراوە نییە ئەرکی سەرەکی حەشدی شەعبی بە فیتی ئێران شیواندنی ئارامی و ئاسایشی و لێک هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستانە. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەدەیان جار هێرشی موشەکی و پەهبادی' یەک تیر و چەند نشانی کردۆتە سەر هەولێر و خەسارەتی گیانی و ماڵی بە خەڵک و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاندوە و شڵەژان و دڵەڕاوکێی بەردەوامی خستۆتە ناو خەڵک.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی هەموو هێرشەکانی داگیرکەرانی کوردستان بە تێگرایی و بە تایبەت حکومەتی ئاخوندی ئێران، داوا لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی گەورە دەکات بۆ بەر پەرچدانەوەی پیلانی دوژمنان یەکڕیزی و تەبایی ناو ماڵی کوردی بپارێزن، پێکەوە و وێکرا بۆ ڕزگاری یەکجاری و داهاتووێکی گەش هاودەنگ و هاوخەبات بین.
سەرکەوێ خەباتی ڕزگاری یەکجاری کوردستانی یەکپارچە.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٠٢١٠٧٠٥
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment