Deprecated: Creation of dynamic property RedBeanPHP\QueryWriter\MySQL::$sqltype_typeno is deprecated in /www/webvol41/f4/2r09zq7lufreapy/pskurdistan.com/public_html/cms/rb/rb.php on line 7248

Deprecated: Creation of dynamic property RedBeanPHP\QueryWriter\MySQL::$encoding is deprecated in /www/webvol41/f4/2r09zq7lufreapy/pskurdistan.com/public_html/cms/rb/rb.php on line 7255

Deprecated: Creation of dynamic property RedBeanPHP\Repository\Fluid::$oodb is deprecated in /www/webvol41/f4/2r09zq7lufreapy/pskurdistan.com/public_html/cms/rb/rb.php on line 8334

Deprecated: Creation of dynamic property RedBeanPHP\AssociationManager::$toolbox is deprecated in /www/webvol41/f4/2r09zq7lufreapy/pskurdistan.com/public_html/cms/rb/rb.php on line 10732
پارتی سەربەخۆیی کوردستان | Independence Party Of Kurdistan| لە وانەکانی پێشەوا قازی محەمەد
لە وانەکانی پێشەوا قازی محەمەد پەیام و بڵاوکراوەکان

پێشەوای مەزنی کورد، قازی محەمەد وەک سەرۆک کۆماری کوردستان زۆر وانەی بۆ مان بە جێ هێشت. یەکەم وانەی بۆ تاکی کورد بە ئەمە دەست پێکرد “کاتێک کورد نەتەوەیە و  زێدی باب و باپیرانی، واتە کوردستان بەوڵاتی خۆیی دەزانێت، کەواتە مافی ژیانی سەربەخۆ و ئازادی لە وڵاتی خۆیدا هەیە و نابیت سەر بۆ داگیرکەری بێریشە و بێمێژوو و دۆراو شۆر بکات و نێشتیمانی کۆن و هەزاران ساڵەی خۆی بە بەشێک لە خەونەکانی نەتەوە شۆڤێنیستە مەزنخواز و فرەخوازەکان بزانێت".
نەتەوە باڵادەستەکانی داگیرکەری کوردستان هەر لە ژێنۆسایدەکانی قارنە و قەڵاتان و سنەی خوێناوییەوە بگرە هەتا ئەنفال و شیمیابارانی هەلەبجە، سەردەشت و دیرسیم و خاپوور کردنی کۆبانی و تێبەردانی داعش و حەشدی شەعبی هار و خوێنمژ بۆ سەر گیانی گەلەکەمان لە شەنگال و رۆژئاوا و گەرمیان و هەزاران ژینۆسایدی دیکە و سێدارە و کوشتن و تیرۆری خەباتکاران، تەنیا یەک شتمان پێدە سەلـمێنێت کە پێکەوە ژیان لە گەڵ نەتەوە مەزنخوازەکان ناکرێت و نابێت، و ئێمەش نابێت هیچی دیکە رٶڵەکانمان بۆ دیموکراسی لە وڵاتی ئەوان بنێرینە داوێنی مەرگەوە.
با نەهێڵین هیچی دیکە دایک و خوشکی کورد بۆ دێموکراس لە وڵاتی داگیرکەر جەرگ سووتاو بن و منداڵ و زارۆکی کورد هەتیو بن و لە نازی باوکی پێشمەرگە و دایکی شەرڤان و گەریلایان بێ بەش بن. داگیرکەری فارس و تورک و عەرەب سەلماندوویانە کە ویستی فرەخوازیانە و مەزنخوازانەیان هەرگیز دەرەتانی پێکەوە ژیانی یەکسان ناهێڵێتەوە و وڵاتی هاوبەش لە گەڵ ئەوان نەک هەر خەونێکی “شاعیرانەی” چەوتە، بەڵکوو پارادۆکسێکی بێوەڵامە.

وەرن با پێکەوە بۆ رزگاری نیشتیمان و سەربەخۆیی کوردستان تێبکۆشین و چیتر ئیزن نەدەین کوردستان  بە بەشێک لە ئێران، ئێراق، سووریە و تورکیە پێناسە بکرێت.
کوردستان نیشتمانی کوردانە.

سەرکەوێ خەباتی رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٠٢١|٠٨|٢٤

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین