ێادی سی و یەکەمین ساڵی تیرۆری شەهید عیفەتی قازی بەرز و بەرێز بێت پەیام و بڵاوکراوەکان

یادو ناوی بەرزو بەڕێز بێت.

سی ویەک ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا، بە چاو ساغی جاشی خۆفرۆشی ناسراو ( م - ر) دانیشتووی وڵاتی کانەدا، و بەدەستی ناپاکی تیرۆریستانی دڵڕەشی جمهوری نەگبەتی ئیسلامیی ئێرانی داگیرکەر، لەوڵاتی سوید ، لە شاری وێستڕۆس، بۆمبێکی نامەیی، دە سەندوقی پۆستی، دیواری ماڵێ دا تەقییەوە !

بەداخەوە ئاکامی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەش بوو بەهۆی گیان لە دەست دانی خوشکی گەورەمان، یای عیفەت قازی، کچی جەنابی پێشەوا قازی محەممەد، یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان لە مەهاباد وهاوسەری ڕێزدار کاک ئەمیر قازی، سکرتێری پارتی سەربەخۆیی کوردستان.

بەڕێزان، هەروەکی لە وێنەی ڕۆژنامەی شاری وێستڕۆس، دا بە سویدی ئاماژەی پێکراوە ، بەڵام ئامانج، هاوسەرەکەی جەنابی کاک ئەمیر قازی بووە. بەمجۆرە عیفەت خانم قازی، ماڵئاوایی لە ژیان و ئازیزانی کردو تێکەڵ بە کاروانی گیان بەختکردووەکانی کوردستان بوو.

هەتا ئێستاش حکوومەتی مەلا مێشک بۆگەنیوەکان، بە پەیڕەوی لە ئایینی نامۆی ئیسلام و مەزهەبی شیعەی دواکەوتوو، بەگرتن و ئەشکەنجە و پەت و سێدارە لە ناوەوە، و بە چالاکی تیرۆریستی لەوڵاتانی دیکەش، بە پشتیوانی وڵاتە بەرژەوەندی خوازو زلهێزە چەک فرۆشەکان، هەروەها بەهۆی نەبوونی ئۆپۆزیسیۆنی تەبا و یەکگرتوو لە ئێران بەگشتی و لە ڕۆژهەڵاتیش بە تایبەتی، لەسەرژیان و دەسەڵات و داگیرکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بەردەوامە. بەداخەوە جمهوری گەندەڵ و سەرەڕۆی ئیسلامی ئێران، تادوایین چرکەی مانەوەی و ڕووخانی ، دەست لە دوژمنایەتی ژیان و تاوان و

خوێن ڕشتن و کاولکاری و تاڵان هەڵناگرێت.

گیان بەختکردوو عیفەت خانمی قازی، بەخوێن و ڕەگ و ریشە و پەروەردەی لە ئامێزی بنەماڵەو لە بارەگای جەنابی پێشەوادا، پاشانیش بە هزر و ئامانجی لەسەر ڕێبازی ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستاندا، هیچی بۆ سەرکردایەتی بزووتنەوەی کورد کەم نەبوو. بەڵکوو ئەگەر خەڵکی وڵاتی دیکەو خاوەنی حیزبی دووربین وهاووڵاتی وردبین بوایە، لانیکەم لەلایەن لایەنەکانەوە، هەروەک سەمبول و وتەبێژی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان، بە جیهانی بەتاڵ لە دادپەروەری دەناسێندرا. لایەنەکانیش بە بیروباوەڕێکی بەهێزی نەتەوەیی و نیشتمانی ، بەتەبایی و یەکگرتوویی تا دامەزراندنەوەی کۆمارێکی بەهێزی دیکە، بۆ گەیشتن بە ڕزگاری و سەربەخۆیی یەکجاری کوردوکوردستان، شان بە شانی یەکتر، بە دڵ وبەگیان تێدەکۆشان.

سڵاو لە گیانی پاکی عیفەت خانم ، بەهیوای سڵامەتی وتەمەن درێژی بۆ ئازیزانی و بنەماڵەی هەمیشە سەربەرزیان.

یادو ناوی یای عیفەت قازی و سەرجەم گیان بەختکردووەکانی کوردستانی مەزن بەرزو بەڕێز بێت. ڕەوانی پاکیان شادو ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت. مەرگ و نەمان بۆ خۆفرۆشان و جمهوری ئیسلامی داگیرکەر و دوژمنی کورد و کوردستان. سەرکەوتووبێت خەباتی گەلەکەمان، بە بیری نەتەوەیی، بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی.

لەگەڵ ڕێزی شایانم ئاسۆ موکریانی

2021/09/06

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین