توێژینەوەیەکی کۆمەلایەتی سەبارەت بە ئێرانیان. کاک ئەمیر قازی لە فارسیەوە وەریگێراوەتە سەر زمانی کوردی پەیام و بڵاوکراوەکان

بۆچونێکی کۆمەلناسی وهێندێک لە ریشەمێژوویەکانی گەورەترین  بەڵای گیانی ئێرانیەکان واتە« درۆ، زمانلوسی، ریاکاری وخولقیاتە ناپەسەندەکانی دیکە»

زورجاریواهەیە کە خەڵکانی ئێران لە یەکتر دەپرسن حەشیمەتی ئێرانیی ئێستای رۆژگاری ئێمە بۆچی ئەوهادرۆزن، زمانلوس، هەلپەرست، مەخفیکاروریاکار فێربوون. ئەوعادەت ورەفتارەناپەسەندانە لەکوێرابۆیان هاتوەو لێیان بۆتە بەشێکی گرینگ لە ژیانی رۆژانەیان.
گەلێک لە کەسانی خاوەن بۆچوون و نوسەران، بەوردکردنەوەوپيداهاتنەوەی رەگ وریشەیی ئەو رەفتارە ناپەسەندانەی ئێرانیان کەوتوون بەلام هیچکامیان لەبنج وبنەوانەکانیان نەدواون.
هەموگیروگرفتە ئابووری، سیاسی وکۆمەڵایەتی ئێران و بەگشتی هەرچی بەدواکەوتوویی ناودێرە، ریشەی مێژوویی خۆی هەیە کە لابردن و برینەوەیان بەبێ ئاوردانەوە لەرەگە گشتیەکانی تاریخی و ناسینیان، گونجاو نایەتە بەرچاو.لە پێشدا مرۆڤ دەبێ لە تاریخ و لەمێژو بوێ بگەرێ و شییبکاتەوە!

مێژووچیە؟ مێژوو بریتیە لەو کتێب ونوسراوانەی کەلەرابردو و لە ئێستاشدا لە مەکتەب و قوتابخانەکان بەدەرس دەکوترێنەوە. بۆ نموونە فڵان پادشا کوری فڵانکەس بوە، چەند سالی پاشایەتی کردوە،چ شەرگەلێکی بەرێوە بردوەو کام کوشتاری ئەنجامداوە، چەند ژنی هێناوە، چەند مندالی لێکەوتۆتەوە، چهای سەروەت وسامان پێکەوەناوە وکەنگێ مردوە.
بۆ خوێندنەوەی مێژووی قەوم و نەتەوەیەک دەبێ پیاو بزانێ کاروباری خەلکی ئەو زەمان چلۆن دەربازبوە، چلۆنیان بیرکردۆتەوە، چین وتوێژی خەلکەکە بە چ ئاقار و شێوەیەک بوە ودین و گەورەدینان چ شوێنەوارێکیان لە سەر رەوتی میللەت داناوە. بەداخەوە مێژوونووسانی ئێرانی بەریایی وبە پارێزگاریی کتێبەکانی خۆیان نووسیوە و راستیان بەرئاوەژوو نواندوە و مەسلەحەتخوازو یەکلایەنە ودوور لەراستی وحەقیقەتخوازی لە قە لەمداوە وزیاتر بەریاکاری، کتێبی تاریخیان لە شەرحی ئەحوالی پاشایان و دەسەلاتدارن و رووداوە نیزامیەکان وکوشتاری خەلکی بێتاوان، خۆلاسەکردۆتەوە.
زانستی مێژوویی پێماندەڵێ، بەرەوپێشچوون وئاڵوگۆری کۆمەلگەی مرۆڤایەتی لەگرەوی شێوەی بەرهەمهێنان و چۆنێتی ژێربینای کۆمەلدایە کە بۆ لێتێگەیشتنی پێویستە چلۆنایەتیی هەلومەرجی ئابووری ئەوزەمان وێڕای پێوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی خەلکی ئەودەوران بێنێتە بەرباس. شێوەی بەرهەمهێنانی کۆمەڵگە هەر رچۆنێک بێ، شێوەفکرو باوەڕی خەڵکەکەش بەهەمان ئاقاردا دەروا.
ئەمنییەتی حقوقی، ئابووری وسیاسی یان بەشێوەیدی حاکمییەت و نەزم وقانون دەبنە هۆی هیوای داهاتوو و لەبەرهەمدا هۆ و سەبەب بۆ گەشەی تێکۆشان و نەوئاوەریی ئینسانی. ئەمنییەتێکی لەو چەشنە لە مێژووی ئێراندا هەرگیزبونی نەبوە.
لە ئوروپا دا کە لە پێش هەمووجیهانەوە پلەی سەنعەتیبوون هاتە کایەوە، ئەوئەمنییەتانە تارادەیەکی زۆر، بەگوێرەی زروفی زەمان ومەکان لە هەبووندابوو، لەحالێکدا لەئێران«ئەمنییەتی چۆماغ» لەگشت ئەحواڵدا، ئاشی پێگەراوە.

بچۆ بەشی دووهەم بۆ خوێندنەوەی درێژە باتەکە  

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین