توێژینەوەیەکی کۆمەلایەتی سەبارەت بە ئێرانیان. بەشی دووهەم پەیام و بڵاوکراوەکان

گەورەترین شانازی ئێرانیەکان دەچيتەوە سەر دەورانی هەخامەنیشی ودیاردەی ئیمپەراتوریی هەراوی ئەوزەمان بەرێبەریی کوروش وداریوش وباقی پادشایانی بنەمالەی گۆرین. زاندراوە کە دەگەل هێرشی عەروبی ئیسلامی بەفەرمانی عومەر، خەلیفەی دوهەمی موسوڵمانان بۆسەرئیران، وێرای کوشتار و تاڵانی کەموێنەی گشتی وسەرتاسەریی ئیمپەراتوریەکە، هەرچی کتێبی زانستی وتاریخی بوو سوتێنران ونابوودکران، چونکە ئیسلام لایان وابوو هەرچی عیلم وزانستە لەقورئاندا هەیە، کتێبی دیکە هەرچی هەن لەزیادی هەن وپێویست نین و لەبەرهەمدا چی کتێبگەلی زانستی ومێژویی هەبو سەرجەم ئاوردران. نەتیجە وای لێهات کە ئێرانیەکان هیچ سەنەد و بەڵگە و نووسراوەیەکیان لەرۆژگاری هەخامەنیشی وساسانیان بۆنەمایەوە بیجگە لە گزنەفۆن سەردار و تاریخنووسی گەورەی یۆنانی. هەروەک هێریدوتیش هێندێکیان لە لەشکرکێشیەکانی ئیمپەراتوریی کوروش نوسیوە دەنا بێجگە سەنگ نووسراوەکان هیچ لەو زەمان لەبەردەستدا نیە، ئەوانیش کافرەکان بۆیان وەرگێراوین. تەورات، کتێبی قەدیمیی موساش، نێوێکی لە کوروش وەک نەجاتدەری قەومی یەهود هێناوە. تەنیا سەرچاوەیەکی دیکە کە مێژوونووسانی ریاکار بەهەڵە لێیدواون نووسیویانەتەوە، گشتە چیرۆکێکن کەفیردەوسی شاعیری رەگەزپەرست ودژبە عەرەب لەشانامەیدا هێناویەتی ومیژوونوسە ئێرانیەکانیش وەک تاریخ وەریانگرتوە.

ئەوەندەی کەروون وئاشکرا لەپاش یەزدگوردی سێهەمەوە،وڵاتی ئێران کەوتە بەردەستی عەرەبان وپاش ئەوانیش بەردستی تورکەکان وئیدی شاهەنشایەتی لەئێران خاتیمەی پێهات، بەگوێرەی گێڕانەوەی تاریخێکی باوەڕپيکراو « لەدوای ١٤٠٠ ساڵ » بەقەلەمی شوجاعئەلدین شفا، لە پاش بنەماڵەی سامانیەکان کەئێرانی بوون بۆ ماوەی  ٨٠٠ ساڵ، لە زەمانی مەحمودی غەزنەویەوە تا ئەورۆشی دەگەڵ  بێت تەنیا هەربنماڵەی زەند خۆولاتی بوون، لەوانیش کەریمخان داوای پاشایەتی نەبوو، خوی وەک وەکیلی خەڵک ناو دێنا. 
ماویەتی

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین