سەبارەت بەو بێرێزییانەی کە بە پیرۆزیە نەتەوەییەکان دەکرێ، نووسینی کاک سەلاح سولتانپەناه پەیام و بڵاوکراوەکان

ڕووتان ڕەش بێت وا ئاڵاتان کرد بە کاڵا
 ئەوە بۆ ماوەئ چەند ساڵێکە بێڕیزی کردن بە پیرۆزیە نەتەوەییەکان لە ناو گەنجانی باشووری کوردستان بە پێڕەوی لە هەندێک بە ناو ڕۆشنبیر بوەتە دیاردە . ئەوەئ بەرانبەر بە دەسەڵاتی بێ منەت و ئۆپوزیسوۆنی سەرلێشێواو پێیان ناکرێت داخی خۆیان بە سەر ئاڵا و سەربەخۆیی و پیرۆزیەکانی نەتەوەدا دەڕێژن ، دوور لە هەموو پرنسیپێکی ئینسانی بێڕێزیان پێدەکەن . ئەم دیاردەیە تەنیا لە کۆمەڵگای ئێمە لە باشووری کوردستان دەبینرێت . لە جیهانەدا دەیان دیکتاتور و دەسەڵاتی دیکتاتوری بە درێژایی دەسەڵاتیان زوڵم و زۆریان کردوە کۆمەڵگایان کوشتوە و بڕێوە و چەوساندوەتەە و کەوتوونەتە بەر هێرشی ڕق و قینی خەڵکی وەزاڵەهاتووی وڵاتەکە و تەخت وتاجیان تێکچووە و بە سزای خۆیان گەیشتوون بە ڵام لە هەموویاندا پیرۆزیە نەتەوەییەکان پارێزراون ، بێڕێزی بە ئاڵا نەکراوە ڕێزیان لێگیراوە و کراونەتە سەرچاوی یەکیەتی لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی دووبارەی نیشتمان ، نەهاتوون بە بەهانەی ئەوەی لە ژێر ئەو ئاڵایە زوڵمیان لێکراو یان چەوساونەتەوە یان برسی کراون بێڕێزی پێبکەن . نەتەوەیەکی هوشیار باش دەزانێت ئەوە ئاڵا و پیرۆزیە نەتەوەییەکان نیە دەیچەوسێنێتەوە ئەوە دەسەڵاتێکی لەخۆباییە و دەبێت هەرچی دەیکات بەتانبەر بە دەسەڵات بیکات . بۆ تۆزێک وردبوونەوە بۆ ئەم بابەتە با چاوێک بە کۆمەڵگای خۆمان لە باشووری کوردستان و دەسەڵات و بەڕێوەبەریەکەی و ‌یزبە سیاییەکانتدا بخشێنین . باشووری کوردستان لە پێشدا خاوەنی ئەم موراڵە نەبون . خەڵکێکی نەتەوەیی وخاوەن هەڵوێست و میواندار بوون . کارم بە حیزب نیە بەڵان نیشتمان و خەڵکەکەی لە پێشدا و لە شۆڕشەکاندا هەمیشی شوێنی داڵدەی شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردتان بوون و ڕێزیان لێکرتوون و خزمەتیان کردوون ، بە شایەدی زۆربەی ئەو شۆڕشگێڕە دێرینانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وا بیرەوەریەکانیان نووسیوەتەوە و بۆ خۆشم لە و ئەوانەی وا وەک خۆم لە ساڵاکانی هەشتاکان پێیان کەوتە باشووری کوردستان . با بزانین ئەو جیلەی وا ئێستا بە ‌‌‌حەق و ناحەق لە هەر قەیرانێکدا بەڕۆکی ئاڵا و پیرۆزیە نەتەوەییەکان دەگرن ، وڵات بەجێ دێڵن ، خۆیان بە ئاو و ئاگردا دەدەن کێن لە کوێوە هاتوون ، خۆ زۆربەی نزیک بە هەموویان جیلێکن کە دەسەڵاتی داگیرکەریان نەدیوە .بەرهەمی پەروەردەی چ سیستەمێکن، بڵێی هەموویان هەر بەو مۆراڵەوە هاتبێتنە سە ئەم گۆی زەویە . بزانین ئەم دیاردەیە کەی و لە کوێوە دەستی پێکرد ، هۆکارەکانی چی بوون ، خۆ هەموویان جیلی هاوچەرخی دەسەڵاتی هەرێمن لە باشووری کوردستان . دەسەڵاتی بێ منەت و ئوپوزیسیونی بێ بەرنامە و بەلاڕێداچوو کە هەندێک جار کردەوەکانیان ناڕاستەوخۆ خزمەت بە ئەجندای داگیرکەر دەکات قەت بەدوداچوونیان بۆ کردوە ، قەت لەخۆیان پەسیووە .بڵێیت پەروەردەکەی خۆیان هەر ئەوە نەبێت وا ئێستا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە . بۆ دەبێت ئەگەر گەنجان کردارێکی ناسروشتی هەڵەیەکی ئاوا گەورەیان کرد یەکسەر مارکی خائین و نۆکەری بێگانەیان لێ بدرێت ، بۆ نابێت بیر لەوەی بکەینەوە پەروەردەی بێمۆراڵی ئاکامی هۆ و دەرەنجامە. بێڕێزی بە ئاڵا و پیرۆزیەکان لە گەنجانەوە دەستی پێ نەکردووە ، بەڵکو لە خودی ئوپوزسیون و دەسەڵاتەوە دەستی پێکردوە و شۆڕ بوەتەوە بۆ تاکی کۆمەڵگا و گەنجان بوونەتە دەستەچیلە . بەو پەروەردە نادروستە گەنجان گەیشتووینەتە قۆناغێک لەباتی ئەوەی هەوڵ بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات و ڕزگاری نیشتمان بدەن ، بێڕێزی بە ئاڵا و پیرۆزیە نەتەوەییەکان دەکەن و دڵی دوژمنانی پێ خۆش دەکەن و ناڕاستەوخۆ دەبن بە بەشێک لە پلانی داگیرکەران . بێڕێزی بە پیرۆزیەکان کاتێ دەستی پێکرد وا کەوتینە ناو شەڕێ براکوژی . کاتێ دەستی پێکرد وا نەتەوەیەک بە پیر و گەنج و دایکان و خوشکانمان لێێان پاڕانەوە ، داوایام لێکردن ، دەیان کیلومەتریان بە پێ پێوا بۆ ئەوەی پێک بێنەوە گوێیان پێ نەدان ، هیچ حیسابێکیان بۆ نەکردن تا ماڵدن ئولبرایت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە زۆر دەستیانی نا ناو دەستی یەکتر کە دیسانیشەوە پڕبەدڵ سپاسی دەکەین و خەڵک لە ئەوان خۆش بوو. لەو کاتەوە دەستی پێکرد و دەسەڵات پەنجا بە پەنجا کە نێوان حیزبدا دابەش بوو ، خەڵکی پسپۆڕ و شارەزا و تەکنوکرات بێبەش کران . پۆستەکان بە پێی پلەی حیزبی دابەش کران ، زانست ،لێوەشاوەیی و هیچ ڕۆڵێکیان پێنەدرا . پێوەرەکان تەنی بوو بە خەباتی حیزبی و خزمەتی حیزبی ،لە کاتێکدا لە کۆمەڵگای ئێمە خاوەنی سەدان و هەزاران پسپۆڕی لێهاتوو بوو . ئەو کاتەی وا ئاڵا وەک کاڵا بەکار هات . ئەگەر لە بییرتان بێت لە دوای دەسەڵاتی بەعس ئەگەر گەشتی کوردستانتان کردبێت لە زۆنی زەرد تا دەگەیشتیتە هیران و نازەنین کە سنووری زۆنی زەرد و سەوز بوو ، ئاڵایەکی کوردستانی لە شوێنە فەرمیەکان نەدەدیت ، کە دەور هەڵگەڕایەوە ئەوجار کە بە زۆنی سەوزا گەشتت بکردایە بە پێچەوانە تا دەهاتیتە زۆنی زەرد هیچ ئاڵایەکی کوردستانت نەدەدیت . ئاڵا تەنیا بۆ بەرژەوەندی حیزب بەکار دەهات. ئاڵا کاتێک بێڕێزی پێکرا لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کاناڵێکی تلویزیونی و هۆکارێکی ڕاگەیاندن بە ئاڵا و نێشتمان و ‌حکومەتەکەیان ڕەوا نەبینرا لەکاتێکدا هەر حیزب و کۆلکە حیزب و بەرپرسێک خاوەنی چەندین کاناڵی تلویزیونی و هۆکاری ڕاگەیاندن بوون . ئاڵا کاتێک بێڕێزی پێکرا کە هەر ‌حیزبێکی خاون دەسەڵات پێشی سوپای داگیرکەر دەکەوت بۆ گرتنی هەولێری پایتەخی و لە ئەولای دیکەشەوە بە هەمان دەستوور پێشی سپای داگیرکەر دەکەوتن بۆ ڕاوەدوونانی لایەنی بەرانبەر . ئاڵا کاتێک بێڕێزی پێکرا وا لە شەڕێ براکوژیدا بە دەیان و هەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەیان کوشت و بێ سەروشوێن کرد و بۆ جارێکیش داوای لێبووردنێکیان لە نەتەوەیەیان نەکرد و دانیان بە هەڵەکانیاندا نەنا هیچ حیسانێکیان بۆ نەکردن . ئاڵا و نیشتمان ئەو کاتە بێڕێزی پێکرا وا نیشتمانیان کرد بە مۆڵگە و شوێنی تەراتێنی داگیرکەران و دەسەڵاتیش خۆی لێ کردوە بە کەڕەی شرەبەت و چاوی لێ نووقاندوە . ئاڵا و نیشتمان کاتێک بێڕێزی پێکرا وا ئێران لە زۆنی سەوز و تورکیا لە زۆنی زەرد دەسەڵاتیان بە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستاندا زاڵە . پیرۆزیەکان کاتێک بێڕێزی پێکرا کە فەرشی سوور بۆ قاتڵانی دوکتور قاسملوو ڕاخرا ، بە سەدان پێشمەرگەو خەڵکی ڕۆژهەڵات لە زۆنی سەوز تیرۆر کران ، بەزیندویی تەسلیمی ئێران کرانەوە ، یادی خومەینی جەللاد لە هۆڵی پێشەوا کرایەوە . ئاری هەرسینەکان و مەحموود سەنگاویەکان قاسم سولێمانیان بە چگوارا و ڕزگاریدەر شوبهاند. ئاڵا و پیرۆزی کاتێک بێڕێزی پێکرا وا سەروەت و سامانی وڵاتەکەمان بە بەرچاوی خۆمانەوە تاڵان دەکرێت دار و دەوەنی شاخ و هەردمان دەبڕدریتەوە و دەدزرێت و فززەمان لێوە نایەت و پاساوشیان بۆ دێنینەوە . کاتێک سەروەت و سامانی وڵاتەکەمان تاڵان دەکرێت، لە بەینی حیزبەکان و بنەماڵەکانیان و کاربەدەستانیاندا دابەش دەبێت و بە مەیلی خۆیان تەخشان و پەخشانی دەکەن ، بەرپرس دەبێتە خاوەن بیرە نەەوت . ئەوکاتەی و خەڵک بە پارە ، معاش، پلە و پایە و دەمانچە دەکڕن و دەنگی پێ کۆدەکەنەوە . ئەوکاتەی یەکێک لە برزترین پلەدارەکانی وڵاتی داگیرکەر و دۆستیان کە لە بەشێکی هەرەزۆەی کوردستاندا جێگیرن ئینکاری جوغرافیای کوردستان دەکات و فززەمان لێوە نایەت . ئەوکاتەی وا وڵاتمان ڕۆژانە لە لایەن داگیرکەرانەوە بۆمباران دەکرێت دەمانکوژن و سەرچاوی ژیانمان دەسووتێنن ناتوانین بۆ جارێکیش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوەندە نێودەوڵەتیەکاندا سکاڵایەک دژیان تۆمار بکەین . ئەو کاتەی وا نیشتمان بووە موڵکی حیزب و کڕین و فرۆشتنی پێوە کرا و پیرۆزی و شکۆی نەتەوەیەک کاتێک شکا وا لە ٣١ی ئاب و ١٦ی ئوکتوبردا ئاڵا و نیشتمان کەوتە ژێر پۆستاڵی داگیرکەران . ئاڵا و پیرۆزیەکانی کاتێک بێڕێزیان پێکرا وا دوای ئەوەی 93 لە سەدی خەڵکی ئێمە دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دا ، هەر ڕۆژی دوای ئاکامی ڕێفراندوم لە تلویزیونەوە ڕاگەیەندرا کە ڕفراندوممان بو دانانی سنوور نەکردوە .پاساو و بیانوو بۆ ئەم کەیسە جێگای نابێتەوە . بۆ ئەگەر ڕۆژی دوای ئاکامی ڕیفراندۆم سەربەخۆیی ڕابگەیەندرایە هیچ لەمە خراپتر دەبوو وا 51لە سەدی کوردستانمان دۆڕاندوە و خۆشمان بووین بە گورگی هار بۆ گیان جەستەی برینداری ئاڵا و پیرۆزیەکانمان . ئاڵا و پیرۆزیەکان ئەوکاتە بێڕێزیان پێکرا وا پێوەرێک بۆ باش و جاش نەما . لەگەڵ هەموو ئەمانەش کە باس کرا دوژمن دەست لە سەر دەست دانەنیشتووە بوودجە و بەرنامە و پڵانیان بۆ داناوە ، بەشی هەرە زۆری بە پلانی ئەوان بووە و خۆمان جێبەجێ کار و زەمینەیان بۆ ساز کردووە . تاونیویانە ئەوەی وا ویستوویانە بە یارمەتی خۆمان بە سەر خۆمانیدا بهێنن .توانیویانە بە ئاسانی هەموو سەرهەڵدانێک لەم وڵاتەدا ئاقاری خۆیانی پێبدەن و جڵەوی هەموو ناڕەزایەتیەکان بگرنەدەست و ئەوەی لێ دروست بکەن وا ئێستا دەیبیبین. بۆجارێک لە خۆتان پرسیوە ئەرێ نەتەوەیەک بە ئەم مۆراڵانەوە پەروەردە ببێت . ئەبێ چی لێ دروست ببێت .پێم ناڵێن ئەم موراڵ و پەروەردە سەقەتە هەر ئەم گورگانەی لێ بەرهەم نایەت وا ئێستا بێڕێزی بە ئاڵا و پیرۆزیەکانی نیشتمان دەکەن . هەموو ئەمانە پەروەردەی خۆتانە و بەڕوونی بۆمان دەردەخات ئەوەی خۆمان دەتوانین بە خۆمان و نیشتمان و پیرۆزیەکانمانی بکەین دەژمن بە ئاسانی ناتوانێت پێمانی بکات . وامان لێ دەکات ڕۆشنبیری وا پەروەردە بکەین کە کاوێژی ئەوەی بکات کە تەنیا پێڵاوکان بە نیشتمانمان دەبەستێتەوە . ئەڵێین کاری خۆتانە بە دەسەڵات و ئوپوزسیون و حیزبەوە و هەر ئەوە درەو دەکەن وا چاندووتانە

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین