پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٦ سەرماەز رۆژی ئاڵای کورستان و رۆژی پێشمەرگە پەیام و بڵاوکراوەکان


ڕۆژی 26ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵای کوردستان و ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆز بێت

26ی سەرماوەزی ساڵی 1324ی هەتاوی بەرانبەر بە 17.12.1945ی زایینی ئەو ڕۆژەی وا ئاڵای پیرۆزی کوردستان بۆ جاری یەکەم لەسەر خاکی پاکی کوردستان بەفەرمی و لە ڕێوڕەسمێکی گەورە و شیاوی پیرۆزیی ئاڵا ، بە بەشداری هەزاران کوردی دڵ پڕ لە ئەوینی سەربەخۆیی وڵات و ئاڵا پیرۆزەکەی بە ئامادەبوونی پێشەوای مەزنی کورد ، سەرۆک کۆماری ئەکەم کۆماری سەربەخۆی کوردستان پێشەوا قازی موحەممەد لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد و لە ناو دڵی هەموو تاکێکی نیشتمان خۆشەویستی کوردستاندا هەڵکرا و ناوی پیروزی پێشمەرگە خرایە سەر خەباتکارانی ڕێگای سەرفرازی کوردستان .

با دوژمنان توانیبێتیان بە پیلانی داگیرکەران و زلهێزانی بەرژەوەندیخواز کۆمارە ساواکەمان لێ بشێوێنن و ئاڵای پیرۆزمان لێ داگرن و لێمان قەدەغە بکەن . بەڵام قەت نەیانتوانی شانازی و خۆشەویستی و پیروزی نیشتمان وئاڵامان لەدڵ دەربێنن .

خۆشەویستی ئاڵا و نیشتمان وپێشمەرگە وا لە دڵی هەرتاکێکی کورددا جێگر بووە کە هەردەم لە دڵ و دەرونماندا بە بەرزی و شەکاوەیی دەمێنێتەوە و بۆ نەوەکانی داهاتووش دەگوێزڕێتەوە .

پارتی سەربەخۆیی کوردستان ڕۆژی ئاڵای کوردستان و هەروەها ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە هەموو نیشتمانپەروەرێکی کورد ،بەتایبەتی هەموو خەباتکارێکی ڕێگای سەربەخۆیی و ڕزگاری یەکجاری پیرۆز دەکات.

کوردستانێکی سەربەخۆ، نیشتمانێکی ئاوەدان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

٢٠٢١/١٢/١٦

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین