پیرۆز بیت جێژنی کریسمەس و هاتنی سەرەتای ساڵی نوێی زایینی پەیام و بڵاوکراوەکان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی جێژنەکانی کریسمەس و لەدایک بوونی عیسای مەسیح و هاتنی سەرەتای ساڵی نوێی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی جیهان و برایانی مەسیحی و پێرەوانی ئایینی کریستیان لە کوردستان بە تایبەت و خەڵکی کوردستان بە گشتی دەکات . هیوادارە هەر وەک چۆن کوردستان بە درێژایی مێژووی ماڵێکی ئارام بووە بۆ هەموو ئایین و ئایینزاکان و نیشتمانی پێکەوەژیانی ڕەنگە جیاوازەکان بووە ، ئێمەش بە هەمووانەوە بە دڵێکی پاکەوە بە بێ جیاوازی بتوانین خزمەت بە نەتەوە، خاک و نیشتمانەکەمانەوە بکەین و کوردستانی خۆشەویستمان لە دوژمن و نەیار و داگیرکەر پاک کەینەوە و بیپارێزین . کریسمەس و سەرساڵی نوێی زایینیتان پیرۆز بێت.
کوردستانێکی سەربەخۆ و نێشتمانێکی ئازاد

 پارتی سەربەخۆیی کوردستان
 24.12.2021

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین