زاراکان بپارێزین با زمانی کوردی پارێزراو بێت پەیام و بڵاوکراوەکان

زاراکان بپارێزین با زمانی کوردی پارێزراو بێت
زمان و ئەدەبیات یەک لە هۆکارە سەرەکیەکانی پاراستنی نەتەوەیە لە فەوتان و توانەوە, بەتایبەت بۆ ئێمەی کورد کە بە درێژایی مێژوو لە ژێر هەڕەشەی نەمان وژینوسایدی فیزیکی و فەرهەنگی و ئەدەبی و  نەتەوەیی دا بووین. زمان سەرەکیترین ڕۆڵی وەک پێشمەرگەی پاراستنی نەتەوەکەمان گێڕاوە. ئەوەش بە هیممەتی زمانەوانان و نووسەران و ئەدیبان و لەخۆبردوویی و هەستی نەتەوەیی تاکی کورد بوو. لەگەڵ ئەوەی لە چاخی هەموو دەسەڵاتەکانی زاڵ لەو جوغرافیا دەستکردانەی وا  کوردستانی ئێمەی تێدا هەڵکەوتووە زمانی کوردی ڕێگا پێنەدراو بووە و قسە کردن و نووسین بە کوردی تاوان بووە . 
بۆیە داگیرکەرانی کوردستان هەمیشە هەوڵیان داوە لەو ڕێگایەوە هێرشیان کردووە. فێربوونی زمانی کوردیان بە تاوان زانیوە و سزای توندیان بۆ داناوە . بەڵام تاکی دڵسۆزی کورد توانیویەتی خۆی لە زمانی کوردی بەدوور نەگرێت و وەک هۆکارێک بۆ مانەوەی خۆی کەڵکی لێ وەربگرێت . 
لە هەموو قۆناغەکاندا زاراکان و هاوشێوەی زاراکان چ بە شاراوەیی و چ ئەگەر توانیبێتیان بە نیوە ئاشکرایی ڕۆڵی بەرچاوی خۆیان گێڕاو . پێشەنگ بوون و گیانی خۆشیان بۆ خستوەتە مەترسیەوە زیندان کراون و ئەشکەنجە دراون بەڵام ئەو تاونەیان بە پیرۆز زانیوە و بە شانازیەوە وە ئەستۆیان گرتووە. 
ئێستاش مامۆستای ئازا و بەجەرگ و لەخوبردووی کورد مامۆستا زارای موحەممەدی بە تاوانی گوتنەوەی وانەی کوردی و فێرکردنی زمانی کوردی لە  دادگای بێدادی کۆماری پەت و سێدارەدا دوور لە هەموو یاسایەکی مرۆڤایەتی حوکمی ٥ سال بەندی بەسەردا سەپاوە .  
پارتی سەربەخۆیی کوردستان پێی وایە کە پارتە سیاسیەکانی کوردستان و تاکی کورد بە گشتی دەبێت لەم کەیسەدا وێرای مەحکوم کردن ئەم بریارە  دەبێت قۆڵی لی هەڵماڵن، بە هەموو شێوەیەک پشتگیری مامۆستا زارا  بکەن. بە بەربڵاوی دەنگی زارا لە ڕێگای کەسانی یاسایی و یاساناسەوە بگەیەننە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و مافئ منداڵان. فێربوونی زمانی دایکی مافی هەموو منداڵێکە نابێت لەو مافە بیبەری بێت. ئەم کەیسە ئەگەر لە دیاسپۆرا بە چڕی کاری لەسەر بکرێت دەتوانێت کارتێکەری هەبێت و تا ڕادەیەک یارمەتیدەر بێت .
با هەموومان پێکەوە و هاودەنگ خاوەنداری لە زارا و زاراکان بکەین و بەردەوامی بدەین بە زیندوو ڕاگرتنی زمانی شیرینی کوردی.
بە هیوای هیممەتی هەموو لایەکمان
 
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
2022-01-04

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین