ئەنفالی کورد ئەو زامەی قەت سارێژ نابێت پەیام و بڵاوکراوەکان

لە ١٤ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٦٨٨ی کوردی لە لایەن ڕژیمی بەعسی عەرەبی عێراق ئەنفالی بەدناوی کورد لە گەرمیانی گڵپەی شۆڕش دەستی پێکرد. لە پرۆسەی ئەنفالدا لە کوردستان بە گشتی زیاتر لە ١٨٢٠٠٠ مرۆڤ کە تەنیا تاوانیان کورد بوون بوو بونە قوربانی، بە دەیان هەزار منداڵ، ژن و پیاوانی کورد بۆ ناوچە عەرەبیەکان ڕاگوێزران و لەوێ  بێ سەروشوێن کران و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا  زیندە بە چاڵ کران، کە هەتا ئێستاش گٶڕیان نادیارە.
با ئێمەی کورد لە ئاستی کوردستانی گەورە دا ئەنفالی نەتەوەکەمان،  ئەو کارەساتە قیزەونەی مێژووی مرۆڤایەتی کە هیچ کات لەبیر ناکرێت بکەینە خاڵی یەکگرتووییمان بۆ ئەوەی بتوانین لە جێهان و لە ناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا بە ژینوساید بیناسێنین، بەڵکە لەو ڕێگایەوە بەشێکی بچووکی زامی دایکان و باوکانی جگەر سووتاو و منداڵە هەتیوو کراوەکان ساڕێژ بێت.  

ئەنفال کردنی نەتەوەی کورد پەڵەیەکی ڕەشە بۆ مرۆڤایەتی و دنیای دیموکراسی کە لە کاتی خۆیدا بایەخی ئەوتۆی پێنەدرا و تا ڕادەیەک لێی بێدەنگ بوون بۆیە ئێمە بە ئەرکی هەموو وڵاتانی و دەزانین بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەنفالی کورد تێبکۆشن.

سەری ڕێز لە حاست گیانبەختکردوان و گڵکۆی پیرۆزی ئەنفاڵکراوانی گەرمیان و هەموو کوردستان دادەنەوێنین.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

بەشی راگەیاندن

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین