سرتەیەک لە گەڵ حیزبەکانی فیدرالیسم و برایەتی گەلان خوازی رۆژەهەڵاتی کوردستان، نووسینی جەعفەر تیکانتەپە پەیام و بڵاوکراوەکان

سرتەێک: ئاخۆ خۆپیشاندانە پان و بەرینەكانی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە بۆ پشتیوانی لە ریفراندۆمی باشووری كوردستان، شەقامیان بەسرودی ئەی ڕەقیب هێنایە لەرزە لە بیرتان ماوە؟

ئاخۆ مانگرتنە سەرانسەریەكەی ٢٢ خەرمانان كە نەک هەر لە مێژووی كوردستاندا بەڵكوو لە تەواوی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوینیشدا بێ وێنە بوو لە بیرتان ماوە؟ دەرسێكتان لێوەرگرتوە یان هەر وەک پێوەرێكی لە خۆبایی هەر بەپێوانەی دروشمەكانی حیزبەكانتان و هەر بەحیسابی نفوز و باندۆڕی خۆتان پێواوتانە؟
بەڕێزان ئێوە بەردەوام لە كاتی وتووێژ لەگەڵ میدیای دەرەكی و ڕێبەرانی ئوپۆزسێۆن، ساویلكانە مزگێنی نەبوونی ڕەوتی سەربەخۆیخوازیان پێدەدەن و  دروشمەكانتان وەک هەوێنی پاراستنی یەكگرتوویی ئاخی ئێران، پێداگرانە دەسەلمێنن. كەچی بەپێچەوانە بۆ ئەوەی بەبایەخێكی فرەترەوە لای ئەوان وەربگێرێن دەبوا  نەک هەر ڕەوتی سەربەخۆیخوازی ناو كۆمەڵگاتان نەشاردایتەوە، بەڵكوو زۆر مەزنتر لەوەی كە هەیە بتانناساندبایە، چونكە خۆف لە هەڵپچڕانی ئێران دەبووە هۆی ڕێزێكی فرەتری ئێوە لە لای ئەوان.

ڕەوتی سەربەخۆیخوازی چیدی بۆ خۆ لێ گێلكردن و شاردنەوە نابێت. درەنگ یان زوو خەڵکی كوردیش وەک هەموو خەڵکانی ئازادی دونیا دەبێ دەوڵەتی خۆی هەبێت.
لێگەڕێن با ئەم ڕەوتەش ڕێچكەی  خۆی بگرێت و بگەشێتەوە. كەواسووری بەر لەشكری داگیركەر لە ئێوە ناوەشێتەوە. لە قانزاجەكانی دروشمەكانی خۆتان بدوێن و واز لە دژایەتی فیكری و فیزیكی سەربەخۆیخوازان بێنن.

لێگەڕێن با خەڵک خۆی سەرپشک بێت.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین