پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی نەوڕۆز و سەرساڵی ٢٧٢١ی کوردی پەیام و بڵاوکراوەکان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان پیرۆزبایی نەوڕۆز و سەرساڵی ٢٧٢١ی کوردی لە هەموو کوردێکی نیشتمان خۆشەویست کە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە دەژین دەکات و هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانی بۆ هەموو تاکێکی کورد و هەموو دانیشتوانی کوردستان بە هەموو بیر و بۆچوون ودین و ئایین و ئایینزایەکەوە و هەروەها ساڵێکی پڕ لە دەسکەوت بۆ خاک و نیشتمانی پیرۆزمان کوردستان دەخوازێت .

هیوادارین ئەمساڵمان ساڵی یەکتر قبووڵ کردن بێت بە هەموو بیر و بۆچوونە جیاوازەکانەوە و ساڵێ لێک نزیک بوونەوە و برایەتی و یەکیەتی و هاوخەباتی بێت لە پێناو ڕاماڵینی داگیرکەران و گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستان کە ئاواتی لەمێژینەی هەموو لایەکمانە.

نەوڕۆزتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان نەورۆز

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین