کۆمیتەی بلژیکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان دژ بە ڕەشبگیری و ئیعدامی چالاکوانانی نەتەوە بندەستەکانی ئێران خۆپێشاندان دەکات
کۆمیتەی بلژیکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە وڵاتی بلژیک ڕۆژی چوارشەممە ١٧/٠٣/٢٠٢١ چالاکی و خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان دژ بە ڕەشبگیری و ئیعدامی چالاکوانانی نەتەوە بندەستەکانی ئێران ڕێک خست . چالاکیەکە دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و بە سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەست پێکرد و هەروەها بە دروشمی دژ بە ستەمکاریەکان و ئێعدام و ڕەشبگیرەکانی کۆماری پەت و سێدارە دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بەرز کردەوە .
لە بەشێکی دیکەی ئەم خۆپیشداندانەدا ئاماژە بە تراژیدایای کیمیابارانی هەڵەبجە و زوڵم و زۆری داکیرکەران لە هەموو کوردستان کرا . هەر بەو بۆنەوە وتەیەک لە لایەن هاوڕێ زانی بە ناوی کۆمیتەی بلژیکی پارتی سەربەخۆیی کوردستانەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا . ئەمەش دەقی وتەکانی کاک زانی ئەندامی کۆمیتەی بلژیکە لەو خۆپیشاندانەدا.
بەناوی گەلی کوردستان
خەڵکی تێکۆشەر و ماف پەروەر
ئازادیخوازان و وڵات پارێزان
دوێنی 16ی مارس ساڵیادی کیمیا بارانی هەلەبجە بوو
٣٣ ساڵ بەر لە ئێستا لە لایەن رژێمی بەعسی جنایەتکارەوە شارە خنجیلانەکەی هەڵەبجە بە گازی ژەهراوی خەردەل کیمیاباران کرا. لەم رووداوە سامناکە دا بەداخەوە زیاتر لە پێنج هەزار ژن و مناڵ و پیر وجوان شەهید کران وهەزاران کەس ، ژەهراوی و زامدار بوون. ئەو رووداوە دڵتەزێنە تەنیا بەشێکە لە هەزاران نەهامەتی دژە مرۆڤی، کە داگیرکەرانی کوردستان بە سەر گەلی کوردیان هیناوە. بەڵام گەلی ئازادیخوازی کورد سەرەڕای ئەم گشتە ستەمکاریانەی داگیرکەرانی کوردستان سەلمەنادوویەتی کە ئاشتی خوازو ماف پەروەرە . مێژوو شاهیدە کە هەموو دەمێک کوردستان لانکەی پێکەوە ژیانی مرۆڤە جیاوازەکان بووە و هەموو کاتێک لەگەڵ هەموو ئایین و ئایینزاکان بە ئاشتەوایی ژیاوە. هەر بۆیەش دەبینین تەواوکەری پرۆژەی ئیبراهیمی سەردانەکەی پاب بۆ کوردستان ئەو راستیەی سەلماند و وەک دیاری ئاشتی و ڕێز لە هەموو دینەکان بەتایبەتی کەسایەتی پاپ و مەسیحییەکانی هەموو جیهان، سەرکردایەتی کوردستان پولێکی بە وێنەی پاپ و نەخشەی کوردستانی گەورە چاپ وبڵاو کردەوە کە تەخت و دەستەڵاتی داگیرکەرانی کوردستانی هەژاند. ئەو پولە ئاماژەیەکە بە ئاشتیخوازی و ماف پەروەری گەلەکەمان ...
لەحاڵێکدا وڵاتانی داگیر کەری وەک کۆماری ترۆریستی ئێران درندانەترین رەفتار بەرانبەر کەمایەتییە ئایینی ونەتەوەیەکان ، وەک بەهایی و سونە و کورد و بەلوچەکان و ........... ئەنجام دەدات .
پارتی سەربەخۆیی کوردستان جارێکی تر دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی هەموو ئازادیخوازان وتێکۆشەرانی ئازادی وکەرامەتی ئینسانی، هاوکات ئاکاری ڕژیمی ئێران لە مەڕ شەپۆڵی ڕەش بگیری و بەند کردنی هاووڵاتیانی کورد و بەلوچ وعەرب و ... بەتوندی مەحکوم دەکات و داوا لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و ئۆرگانەکانی پەیوەندیدار دەکات کە هەڵۆێستی گونجاو،بەرانبەر بە رژیمی داگیر کەری ئێران بنوێنن و گوشار بخەنە سەر ئەو رژیمە و بەربەست بن لە بن پێ کردنی مافی ئازادی ژنان وگرتن ۆ ئێعدامی لاوەکانمان .
بڕوخێ کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرکەوێ خەباتی ڕزگاری خوازی یەکجاری کوردستانی داگیرکراو مان
کمیتەی بلژیکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment