بەبۆنەی کۆچی دوایی پروفسۆر دوکتور کەمال مەزهەر پەیام و بڵاوکراوەکان

کۆچێ دوایی پروفسور دکتور کەمال مەزهەر ئاکادیمیست و مێژوونوس و ئەدیبی گەورەی کورد خەسارەیەکی گەورەیە لە لە نەتەوەکەمان . ئەو مرۆڤە هێمن و لەسەرخۆیە کە بە ئەمانەتەوە ئەرکی نوسینی مێژووی نەتەوەکەی وە ئەستۆ گرتبوو و هەموو ژیانی لەو پێناوەدا تەرخان کردبوو .

خاوەنی دەیان کتێب و لێکۆڵینەوەی ئاکادیمی و زانستیە لە ئاستی باڵادا .

ساڵی ١٩٦٣دوکتورای لە بواری مێژووی هاوچەرخی کورد لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی سەر بە ئاکادمیای زانستەکانی سۆڤیەت وەرگرتوە .

ساڵی ١٩٦٩ لە هەمان زانستگە دوکتورای زانستەکانی وەگرتوە .

ساڵەکانی ١٩٧١ تا ١٩٧٥لە فەرهەنگستانی کورد لە بەغدا ، سکرتێر و هاوکاری سەرۆک بووە لە پرسە زانستیەکانی فەرهەنگستاندا .

ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد بووە و خاوەنی شوێن پەنجە و زەحمەتێکی گەورەیە لەو کۆڕەدا و هەروەها ئەندامی یەکیەتی نوسەرانی کورد و ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس بووە .

خاوەنی دەیان بەرهەمی مێژوویی و ئەدەبی و لێکۆڵینەوەی زانستیە .

پارتی سەربەخۆیی کوردستان دڵگرانە بەو خەسارە گەورەیە و بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی و نەتەوەی کورد بە گشتی دەکات و ڕۆڵ و ئەرکەکانی زانای نەتەوەکەمان پروفسور دوکتور کەمال مەزهەر ،لە خزمەت بە نەتەوەوکەیدا بەرز دەنرخێنێت و شانازی پێوە دەکات و هیوای سەبووری بۆ بنەماڵەی بەڕێزی دەخوازێت.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین