Deprecated: Creation of dynamic property RedBeanPHP\QueryWriter\MySQL::$sqltype_typeno is deprecated in /www/webvol41/f4/2r09zq7lufreapy/pskurdistan.com/public_html/cms/rb/rb.php on line 7248

Deprecated: Creation of dynamic property RedBeanPHP\QueryWriter\MySQL::$encoding is deprecated in /www/webvol41/f4/2r09zq7lufreapy/pskurdistan.com/public_html/cms/rb/rb.php on line 7255

Deprecated: Creation of dynamic property RedBeanPHP\Repository\Fluid::$oodb is deprecated in /www/webvol41/f4/2r09zq7lufreapy/pskurdistan.com/public_html/cms/rb/rb.php on line 8334

Deprecated: Creation of dynamic property RedBeanPHP\AssociationManager::$toolbox is deprecated in /www/webvol41/f4/2r09zq7lufreapy/pskurdistan.com/public_html/cms/rb/rb.php on line 10732
پارتی سەربەخۆیی کوردستان | Independence Party Of Kurdistan| ساڵڕۆژی کیمیا بارانی هەڵەبجەی دایکی شارەزوورە ...
ساڵڕۆژی کیمیا بارانی هەڵەبجەی دایکی شارەزوورە ... پەیام و بڵاوکراوەکان

خەڵکی تێکۆشەر و وڵات پارێزی کوردستان

هەروەک دەزانن 16ی مارس ، ساڵڕۆژی کیمیا بارانی هەڵەبجەی دایکی شارەزوورە ...

33ساڵ لەوە پێش لەلایەن هەردوو ڕژیمی دڕندە و فاشیستی عێراق و رژیمی دیکتاتۆری ئێران هەلەبجەمان کەوتە بەر شاڵاو و بوردمانی کیمیا باران کە بەداخەوە بووە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی سڤیلی هەڵەبجە و بەهەزارن کەسیش تووشی ئاسەواری کاریگەری چەکی کیمیایی لەسەر جەستەیان بوون کە تا ئێستاش بەئازارەوە ژیان بەسەر دەبەن

، ئەوەی ڕوون وئاشکرایە ڕژیمی بەعسی لەناچوو ، شنۆ وسەردەشت و زەردە و سەلاسی باوەجانی و سەرپێل زەهاوی کردە ئامانج و کارەساتی مرۆڤی خوڵقاند و دەکرێ بڵێین ژینۆسایدێکی پڕ تراژێدی هاتە ئاراوە..

دوای دەیان ساڵ هێشتا زامی هەڵەبجە سارێژ نەبووە و ئەوەی جێی داخ و ڕامانە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ئەوکاتیش وئێستاش بێدەنگ بوون وهەڵوێستی گونجاویان بەرانبەر بە جینایەتەکانی ئەو دوو ڕژیمە دیکتاتۆر و کوردکوژە نەبووە و لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان بێدەنگییان هەڵبژارد..

لەساڵوەگەری کیمیا باران کردنی هەلەبجە ، پارتی سەربەخۆیی کوردستان نفرەت و بێزاری خۆی لەم هێرش وبوردمانە درندانەیەی ئەو ڕژیمانە دووپات دەکاتەوە و داوا لە هەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەکات کە کەیسی کیمیا بارانی هەڵەبجە و شارەکانی ڕۆژهەڵات وەک ژینۆسایدی نەتەوەی کورد پێناسە و مەحکووم بکەنەوە.

مەرگ ونەمان بۆ داگیر کەرانی کوردستان

سەرکەوتوو بێ خەباتی گشت ڕەهەندی نەتەوەییمان

دەفتەری سیاسی پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین