2ی ڕێبەندان دەبێ بکرێتە هەوێنی یەکریزی هەموو هێز ولایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیام و بڵاوکراوەکان

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەر و سەربەخۆیی خوازی کوردستان

کچان و کوڕانی شۆرشگێر و وڵات پارێز

2ی ڕێبەندانی هەر ساڵ خوێندنەوەی مێژووی پڕ سەروەری کۆماری کوردستانە کە 75ساڵ لەوە پێش لەسەر دەستی پێشەوا قازی موحەمەدی نەمر و هاوبیرانی هاتۆتە ئاراوە ....

کۆماری کوردستان بووە ناسنامە و زیندوو کردنەوەی کوردستانی گەورە لە دڵ و مێشکی هەموو تاکێکی کوردستان و فەلسەفەی رامیاری ودەوڵەتداری و سەربەخۆیی بووە و دەبینین بنەما و دامەزارندنی کۆمار واتە کۆمەڵەی ژێکاف و پەیمانی داڵانپەڕ و یەکریزی نەتەوەیی هەوێن و شوناسی سیاسی ونەتەوەیی کۆماری کوردستان بووە لە 75ساڵ لەوە پێشەوە تاکوو ئێستا کە هەردەم رووناکی و ڕێ پێشاندەری هەموو خەباتکاران لە هەموو بەشەکانی کوردستان بووە.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە خوێندنەوە و دەرکی بەجێ و ڕێنسانسی فکری لە کۆماری کوردستان و بە ئیلهام وەرگرتن لە پێشەواقازی موحەمەد یەکەم سەرۆک کۆماری دەوڵەتی سەربەخۆی کوردیی لە مێژووی هاوچەرخ دا ،هەوڵ دەدات لە پێناو ڕزگاری یەکجاریمان واتە دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەی سەربەخۆی کوردستانی ...

2ی ڕێبەندان دەبێ بکرێتە هەوێنی یەکریزی و کاری هاوبەشی هەموو هێز ولایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وەک پارتی سەربەخۆیی کوردستان پێمان باش بوو هەموو هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیەک بەیاننامە یان یادێکی هاوبەش موژدەی زیندوو کردنەوەی بنەماکانی کۆماری کوردستان و وەسیەتەکەی جەنابی پێشەوامان وەدێ هێنابایە

لە کۆتای دا وێرای پیرۆز بایی لە هەموو خەڵکی تێکۆشەر و وڵات پارێزی کوردستان ، پارتی سەربەخۆیی کوردستان داوای پێک هێنانی بەرەی کوردستانی یان هەرچەشنە ڕێکەوتنێکی گشت گیر لە هەموو هێز ولایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و هەوڵەکانمان لەو پەیوەندیەدا لە جاران زیاتر چڕ و پڕ تردەکەین و هیوادارین هەموو لایکەمان بە ڕۆحی برایەتی و هزری نەتەوەیی هاوفکر ویارمەتیدری ئەو ئەرکە گرینگ ونەتەوەییە بین.

دەفتەری سیاسی

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

2/11/ 2720ی کوردی

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین