پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بومەلەرزە یان ئەرزهەژەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیام و بڵاوکراوەکان

بەناوی کوردستانی گەورە

ئەوڕۆ ساڵوەگەڕی ڕۆژێکی ناخۆش و بەژانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،ساڵوەگەڕی بومەلەرزە یان ئەرزهەژەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە پارێزگای کرماشان و ناوچەکانی سەرپێڵی زەهاو و دەووروبەری . ئەرزهەژێک بە گوڕی ٧،٣ پلەی ڕێشتەر کە بە یەکێک لە بەهێزترین بوومەلەرزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 700 کەس و برینداربووبی زیاتر لە 9500 کەسی تر . هەر بە هۆی ئەم بوومەلەرزەوە زیاتر لە 70000 کەس لە دەسپێکی وەرزی سەرماوسۆڵدا بێ ماڵ و حاڵ بوون .

لەو کارەساتەدا دوو ‌هەقیقەتی حاشاهەڵنەگر بە ڕوونی ئاشکرا بوون . یەکەم ئەوەی کە نەتەوەی ئێمە لە هەمووکاتدا پشت و پەنای هاونیشتمانیانی خویانن و لە کاتە ئاستەمەکاندا بەگیان و دڵ بە هانای یەکدیەوە دەچن و پشت بەیەک دەبەستن . ئەوە بوو لە هەموو شارەکانی کوردستانەوە لێشاوی یارمەتی بەپێی توانا گەیشتە خوشک و براکانیان . لە لایەکی تریشەوە ئاشکرای کرد کە داگیرکەرانی کوردستان هیچکات لە گەڵ ئەوەیدا بەدریژایی مێژوو خێر و بێری وڵاتەکەمانیان بەتاڵان بردوە و خەڵکەکەمانیان چەوساندوەتەوە بەڵام لە کارەساتەکاندا بە تەنیا جێیان هێشتوین ،هیچ یارمەتیدەر نەبوون و نین و ناشبن ، بەڵکە دەسەڵات و کومیتەکانی سەر بە سپای پاسداران بەناوی کارەساتی مروڤیەوە یارمەتیان بۆ بومەلەرزە لێدراوان کۆ دەکردەوە و لە بازاڕەکاندا دەیانفرۆشنەوە بە خەڵکانی دەرەوەی کوردستان ، لەلایەن دەسەڵاتەوە وەک ناوچەکانی تری وڵاتی ئێران قەرەبووی ماڵ و سامانیان نەکرایەوە و هەتا ئێستاشی پێوەبێت پشتگوێ خراون بەشێکی زۆریان نەیانتوانیوە بگەڕینەوە دۆخەکەی جارانیان . ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژانە میلیونان دولار لە داهاتی خەڵکی ڕەشووڕوتی ئێران خەرجی هەناردەی تیرۆر بۆ دەرەوەی سنوورەکان و دابین و ساپۆرتی دەیان گروپی تروریستی لە دەرەوەی سنوورەکان دەکات

ئێمە وەک پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەم یادەدا سەری ڕێز و نەوازش لە بەرانبەر گیانی پاکی ئەو کەسانەی واگیانیان لەو کارەساتەدا لەدەستدا دادەنەوێنین و هیوای سڵامەتی بۆ کەس و کارەکانیان دەخوازین و تاونەکانی کۆماری ئیسلامی و دزی و جەردەییکانیان لە خەڵکی ناوچەکە و هەموو تاوانە دژە مرۆڤانەکانیان مەحکوم و ڕیسوا دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە ئەوە هەر خۆمانین وەک نەتەوە پشت و پەنای یەکدین ، ئێمەی کورد قەت نەبووینەتە ئێرانی و ناشبین و شانازی بە کورد بوونمانەوە دەکەین.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین