پرسەنامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شاعیری نیشتمان خۆشەویست جەلالی مەلەکشا پەیام و بڵاوکراوەکان

ئەوڕۆ شاعیری بەئەمەک ، خۆڕاگر ، نیشتمان خۆشەویست دووربین و وردبین و ناسک خەیاڵی نەتەوەکەمان بەڕێز جەلالی مەلەکشا بە کۆڵی خەمی نیشتمانەوە ماڵاوایی لە لێکردین و چووەوە باوەشی خاکی نیشتمانەکەی . ئەو مرۆڤەی وا زیندان و تاڵی و سوێری ژیان لە ڕوخساریدا هەستی پێدەکرا و ئەو بارە گرانە بۆ چرکەساتێکیش لە خۆشەویستی نیشتمان دووری نەخستەوە و چوکی پێدانەدا . پێنووسی بە بڕشتی هەمیشە لە مەیدانی خزمەت بە نەتەوە و نیشتمانەکەیدا و دژ بە زوڵم و زۆری داگیرکەرانی کوردستان لە گەڕدا بوو . ئەو مرۆڤەی هیچکات خۆی و پێنووسی نەکردە قوربانیی پلە و پایە و سەروەت و سامان . خاوەنی ژیانێکی ساکار بوو بەڵام بەسەربەرزی ژیا ، سەرێکی بەرز بە بەرزی ئاویەر کە هەموو تاکێکی کورد دەبێت شانازی پێوە بکات. ئەو مرۆڤەی وا بە درێژایی تەمەنی خزمەتی بە شێعر و ئەدەبیات کوردی کرد و بڕوای تا سەر ئێسقانی بە ڕزگاری نەتەوە و نیشتمانەکەی بوو . ئەو مرۆڤەی وا خەمی کۆچی نیشتمانێکی خەمبار کرد .بەڵام بەداخەوە لەگەڵ ئەو هەموو هیممەت و خزمەت و وەفاداریەی بە خاک و نیشتمانەکەی ،لە ناو خۆشماندا خاونداریەتی لە سامانی مەعنەویەکانمان ناکەین و ئەو گرینگیەی وا پێویستە بە ئەو جۆرە مرۆڤانە بدرێت پێی نەدرا . وەک ئەو نەریتی مردووپەرستانەمان داوی کۆچی شێنی بۆ دەکەین .

ئێمە وەک پارتی سەربەخۆیی کوردستان کۆچی شاعیر و ئەدیبی نەتەوەکەمان جەلالی مەلەکشا بە خەسارەیەکی گەورە لە شێعر و ئەدەبیاتی بەرگری نەتەوەیەکی داگیر و دابەشکراو و لە هەمانکاتدا ڕزگاریخواز و سەربەخۆییخواز دەزانین .بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان بەتایبەتی و کۆڕێ شاعیران و ئەدیبان و نەتەوەکەمان بە گشتی دەکەین . هیوادارین هوشیاری نەتەوەییمان بگاتە ئاستێک کە مەلەکشاکانمان ئاوا بێناز سەرنەنێنەوە.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین